بەڕێوبەرى گشتى تەندروستى ڕانیە لەتەختى گەندەڵى هێنرایە خوارەوە
Saturday, 02/08/2014, 12:00
چوار ساڵە دكتۆرو پەرستارو كارمەندانى تەندروستى و ئیدارى سنورى بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕاپەڕین (ڕانیە) هاوار هاواریانە بەڕامبەر بەڕێوبەرى گشتی تەندروستى ڕانیەو دەست و پێوەندەكانى كەسوكایەتى و بێ ڕێزى نەما نەیكەن بەرامبەر ئەو خەڵكە بۆ بەرەو پێش چوونى كەرتى تەندروستى لەسنورەكەش هیچیان نەكردووە شایەنى باسكردن بێت .
دواى بێ هیوا بوونى دكتۆرو كارمەندان لەلیژنەى تەندروستى پەرلەمان و وەزارەتى تەندروستى و قائیمقام و ئیدارەى سەربەخۆى ڕاپەڕین لەماوەى ڕابردوودا هانایان بۆ ئەم سەكۆ ئازادە هێناو چەندین نووسین و گەندەڵى و كارەسات لەم مینبەرە پیرۆزى كوردستاپۆستەوە لەسەر ئەم بەڕێوبەرەو بەڕێوبەرایەتیەكەى و ستافەكەى خرانەڕوو كەلەم سۆنگەیەوە كوردستاپۆست زیاتر خەمخۆرترو بەپەرۆشتربوو ڕووپەڕى سایتەكەى بۆ ئەو هەموو دكتۆرو كارمەندانە خستەڕوو تالێرەوە خەم و دەردەدڵ و سكاڵاكانیان بگەیەنن بەلایەنى پەیوەندیدار .
مانگرتن و ناڕەزایى و گردبوونەوەى ئەمجارەى كارمەندانى تەندروستى ڕانیە كەڕۆژى یەك شەمە بەراوارى 20 / 7 / 2014 ئەنجامیاندا بۆ موچەو دەرماڵە و ئیفاد و زەوى و یەكەى نیشتەجێ بوون نەبوو بۆ داواكارى ناردنە دەرەوەو ئەوروپاش نەبوو بۆ سوپاس و پێزانینیش نەبوو كەپارەى حەوافیزو خەفارەتى كارمەندان دراوە بەدەرمان بۆ نەخۆش و نەخۆشخانەكان و خەڵكى سنورەكە ناڕەزایى ئەمجارە بەرامبەر بەبەڕێوبەرى گشتى تەندروستى ڕانیە بوو كەسوكایەتى و بێ ڕێزى بەرامبەر كارمەندو دكتۆر گەیشتۆتە لوتكە پەرستار و پزیشك و فەرمانبەران و كارمەندانى تەندروستى ڕانیە بەهەموو لایەكیان ڕاگەیاند ..
1 _ گرفتمان نیە لەكاتێكدا دوو مانگە مووچەمان وەرنەگرتووە بەردەوامین لەخزمەتكردنى نەخۆش و خەڵكى سنورەكە .
2 _ گرفتمان نیە لەكاتێكدا ماوەى شەش مانگە پارەى خەفارەت و 24 كاتژمێرى نەدراوەو بەردەوامین لەخزمەتكردن .
3 _ گرفتمان نیە كە 18 مانگە پارەى حەوافیز نەدراوە كەچى بەردەوامین لەخزمەتكردن ، بەڵام قبوڵ ناكەین مودیر عامێك بەئارەزووى خۆى سوكایەتى و بێ ڕێزیمان پێ بكات لەولاشەوە كڕنووش بۆ بتەكانى حزب بەڕێت و پەردەپۆشى دزى و گەندەڵیەكانیان بكات لەسەرووى هەموویانەوە بردنى 20 ملیۆن دۆلارى نەخۆشخانە 291 قەرەوێڵەیەكەى ڕانیەو بێ دەنگ بوونى جەنابى مودیرعام بەپێچەوانەوە كارمەندى دڵسۆزى سسزا داوە بۆیان .
لێرەوە جێی خۆیەتى سوپاسى كوردستاپۆست بكەین كەسكاڵاو داوكاریەكانى لەماوەى ڕابردوو بۆ بڵاوكردوینەتەوەو سەرئەنجام لایەنى پەیوەندیدار گەیشتە ئەو بڕوایى ئەو مودیر عامە دووربخاتەوە لەپۆستەكەى و هەموو ئەو نووسین و بابەت و بەڵگانەى لێرە لەكوردستانپۆست لەماوەى ڕابردوو خرانەڕوو پشت ڕاست بكاتەوە .
ئێستا وەزیرى تەندروستى بڕیاریداوە مۆڵەتى هەفتەیەك دوایى جەژنى بدەنێ بۆ دوورخستنەوەو دانانى كەسێكى تر لەشوێنى .
1 _ ڕۆژى یەك شەمە بەروارى 20 / 7 كارمەندانى تەندروستى نەخۆشخانەى ڕانیە گردبوونەوەى مانگرتن و بەیاننامەى ناڕەزاییان دەركرد ، لادانى بەڕێوبەرى گشتى تەندروستى ڕانیە لەپۆستەكەى داواكارى سەرەكى بوو مۆڵەتى 72 سەعاتیاندا بەقائیمقامى ڕانیەو وەزیرى تەندروستى .
2 _ ڕۆژى دوو شەمە بەروارى 21 / 7 ستافێك بەنوێنەرایەتى دكتۆر و پەرستار و كارمەندانى تەندروستى و ئیدارى نەخۆشخانەكانى ڕانیەو سنورەكە سەردانى وەزارەتى تەندروستیان كرد وەزیرى تەندروستى بەڵێنى داوە بەپەلە ئەو مودیر عامە لەپۆستەكەى دووربخاتەوەو داواى هەفتەیەك مۆڵەتى كردووە تاكەسێك بۆ شوێنەكەى دەست نیشان دەكەن .
3 _ ئەوەى پێیى وایە ئەو مویر عامە گەندەڵ نەبووە فەرموون ئەم لینكە سەیر بكەن و بخوێنەوە بزانن ئەو بەڕێوبەرە گشتیە چى كردووە بۆ بەرپرسانى سەرووى خۆى و بۆ ئەو دوو كۆمپانیا توركیە ، ئەمە شایەنى ئەوەیە ببرێتە بەردەم دادگا نەوەك هەر لاببرێت و بەس !! .
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=a8ca1640
ئەم وێنەیە ساتى ئیمزاكردنى گرێ بەستى دروستكردنى نەخۆشخانە 291 قەرەوێڵەیەكەى ڕانیەیە لەگەڵ دوو كۆمپانیا توركیەكە لەشارى ڕانیە لەمانگى 11 / 2012 .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست