دوایى بڵاوبوونەوەى لە كوردستانپۆست وەزیرى تەندروستى بانگهێشتى پەرلەمان دەكرێ
Monday, 08/04/2013, 12:00
(( لەبەرت دەمرین كوردستانپۆست خۆت و ستاف و چەكوشەكەت))
دوایى گیان لەدەستدانى سەناى تەمەن سێ ساڵ لەنەخۆشخانەى قەڵادزێ و كاكە هاوكارى جوانەمەرگ لەنەخۆشخانەى ڕانیەو بڵاوبوونەوەى ئەم دوو هەواڵە لەكوردستانپۆست بەتایبەتیش ئەوەى قەڵادزێ و نەبوونى دكتۆرى بەنج لەقەڵادزێ و سنورەكەمان و سەردان و بەدواداچوونى هەردوو پەرلەمانتارى ئۆپۆزسیۆن عەبدوڵا محەمەد ئەمین و ڤیان عەبدالرحیم لەم بارەوە ، وابڕیارە بەیانى بەروارى 8 ى 4 ى 2013 ، وەزیرى تەندروستى و بەڕێوبەرى گشتى تەندروستى ڕانیە بانگهێشتى لیژنەى تەندروستى پەرلەمان بكرێن و داواش كراوە لەهەموو كارمەندانى تەندروستى قەڵادزێ و سنورەكەمان ئەوەى دێت بۆ كۆبونەوەكە ئاسایە یان سەرنج و تێبینیەكانى لەڕێگەى تۆڕى كۆمەڵایەتى فەیسبووكەوە ئاراستەى ئەكاونت و پەیجى ئەم دوو پەرلەمانتارە بەڕێزە بكات ، بڵاوبوونەوەى بابەتى ((لەكوردستانپۆستەوە هاوارمان كرد وەزیرى تەندروستى وەڵامى نەبوو تا كارەسات ڕوویدا)) وایكرد هەموو لایەك بێنێتە دەنگ و سەرخەت .
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=1618280b دۆخى خراپى تەندروستى لەسنورى پشدەر و بیتوێن بەشێوەیەكە تائێستا چەندین ڕووداو و كارەساتى ناخۆشى لێ كەوتۆتەوە بێ پیلانى و گەندەڵى بەشێوەیەكە هەموو سنورەكانى تێپەڕاندووە زەرەرمەندى یەكەمیش تەنها هاوڵاتى و خەڵكى هەژارە ، لێرەوە بەپێویستى دەزانم بەناوى خۆم و هەموو ئەو كارمەند و فەرمانبەرانەى ڕۆژانە لەسنورەكە گوێ بیست دەبین و دەڵێن ئەگەر كوردستانپۆست نەبێت هەر وەڵامیشمان نادەنەوە ، لەناخى دڵمانەوە سوپاس و دەستخۆشى لە كوردستانپۆست بكەین كەبەردەوام هاوكار و پشتیوانى هەموو چین و توێژەكان بووە و هاوار و ڕەخنە و ناڕەزایەكانى بڵاوكردوونەتەوە .
لەكۆتایدا وەك پشدەرى خۆمان دەڵێین ((هەى لەبەرت دەمرین كوردستانپۆست خۆت و ستاف و چەكوشەكەت)) .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست