بەڕێوبەرى نەخۆشخانە دۆسیەیى گەندەڵیى لەداگایە، وەزیریش سوپاس و پێزانینى داوەتێ
Wednesday, 27/03/2013, 12:00
گەندەڵى و كارەنایاسیەكانى كەرتى تەندروستى پشدەرو بیتوێن هەموو سنورەكانى تێپەڕاند تا سەر ئەنجام گەورەترین دۆسیەیى گەندەڵى پسوڵە تەزویركردنەكانى نەخۆشخانەى قەڵادزێ ئاشكرابوو كەئێستا دۆسیەكە لەدادگایەو یەكلا نەبۆتەوە ڕۆژى 10 / 4 / 2013 دانیشتنێكى تر لەدادگاى دووى سلێمانى بەڕێوەدەچێت تۆمەتبارەكان یەكێكیان لەزیندانەو ئەوانى تریش بەكەفالەت ئازادكراون و لەدانیشتنەكانى دادگا ئامادە دەبن ، وەتائێستا زیاتر لە 30 كارمەند و لێپسراوانى بنكە و مەڵبەندە تەندروستیەكانى پشدەر و قەڵادزێ چەند جارێك وەك شاهێد بانگهێشتى ئاسایشى قەڵادزێ و دادگاى دووى سلێمانى كراون ، بڵاوبوونەوەى ئەم بابەتە دەسەڵات و حزبى ناچاركرد بەڕێوبەرى نەخۆشخانەى قەڵادزێ كەیەكێكە لەتۆمەتبارەكان و داواكراوى دادگایەو ڕۆژى 10 / 4 دادگایى هەیە ڕاژەكەى بگوازنەوە بۆ سلێمانى ، ئەوەى مایەیى نیگەرانى و دڵتەنگیە وەزیرى تەندروستى زۆر ڕووقایمانە لەسایتى ئاوێنە ستایشى ئەم دكتۆرە دەكات و دەڵێ سوپاس و پێزانیمان بۆ دەركردووە هەموو ئەو قسانەشى لەبارەوە دەكرێن بەناڕاست داوەتە قەڵەم لەكاتێكدا دەنگۆى ئەوە هەیە ئەگەر وەزیرى تەندروستى و بەرپرسانى باڵاى حزب دۆسیەكەى بۆ نەشێونن بەلانى كەم 3 ساڵ حوكم دەدرێ ، واتا لەئێستاوە جەنابى وەزیر ئەنجامى دادگا ڕەت دەكاتەوەو دۆسیەیى پسوڵە تەزویركردنەكان پەردەپۆش دەكات ، جەنابى نیگەران بووە ، چونكە ئەوەى ئاشكراش بووە بەهەوڵ و هیمەتى بەرپرسانى تەندروستى و حكومەت نەبووە بەڵكو بەشایەدى هەموو خەڵكى قەڵادزێ و پشدەر بەهەوڵ و هیمەتى خەڵك و چالاكوانانى مەدەنى و كارمەند و فەرمانبەرى دڵسۆز و نووسینەكانى كوردستانپۆست بووە كەبەردەوام لاپەرە دزێو ناشیرینەكانى كەرتى تەندروستى ئەو سنورەیان هەڵداوەتەوە .
لەكۆتایدا ڕوودەكەینە داواكارى گشتى و دادوەرانى دادگاى دووى سلێمانى دەڵێین بەڕێزینە لەسەر چ ئەساسێك وەزیر سوپاس و پێ‌زانین بۆ ئەو تۆمەتبارە دەردەكات كە 10 / 4 لاى ئێوە دادگایى هەیە ؟ ئەگەر جەنابى وەزیر دەزانێ ئەم پیاوە بێ تاوانە بۆ ڕێگەى دەدا دادگایى بكرێ ؟ بۆ ڕاژەكەى دەگوازێتەوە بۆ سلێمانى ؟ بۆ ڕێگەى دەدا بۆ هەموو دانیشتنێكى دادگا نوێنەرى یاسایى بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕانیە حزورى هەبێ لەدانیشتنەكانى دادگا ؟ ئەمە سەلمێنەرى ئەو ڕاستیەیە كەئێوە تەنها خەڵك و كارمەندى بێ پشت و پەنا دەكەنە قوربانى و دەیانكەن بەتاوانبار و دزە گەورەكانیش بەرلەئەنجامى دادگایى كردنەكەیان سوپاس و پێزانینیان بۆ دەردەكرێ و دوایش لەدادگا دەبەخشرێن .
وه‌زیری ته‌ندروستی: به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵادزێ گواستراوه‌ته‌وه بۆ سلێمانی
26 ئازار, کوردستانی سلێمانی - م. ع -
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت كه به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ له‌سه‌ر داوای خۆی گواستراوه‌ته‌وه بۆ سلێمانی‌و هیچ هۆكارێكی دیكه له‌پشت گواستنه‌وه‌كه‌یه‌وه نه‌بووه.
سلێمانی، ئاوێنه‌نیوز: د. رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌وه‌ی بۆ ئاوێنه‌نیوز رونكرده‌وه كه به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ گواستراوه‌ته‌وه بۆ سلێمانی، "هۆكاری گواستنه‌وه‌كه‌شی له‌سه‌ر داوای خۆی بووه، چونكه كوڕه‌كه‌ی له‌زانكۆ وه‌رگیراوه".
دوێنێ، دوشه‌ممه، د. هێمن پیرۆت شێخه، ده‌ستی له‌پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ كێشایه‌وه‌و سه‌رچاوه‌یه‌كیش بۆ ئاوێنه‌نیوز، ئاماژه‌ی به‌چه‌ند هۆكارێك كردبو سه‌باره‌ت به‌ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی ناوبراو. به‌ڵام د. رێكه‌وت وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌مو ئه‌و ده‌نگۆیانه به "ناڕاست" وه‌سف ده‌كات، له‌هه‌مانكاتدا ده‌ڵێت، "ئه‌و دكتۆره یه‌كێكه له‌و دكتۆره باشانه‌ی خزمه‌تی زۆری قه‌ڵادزێی كردووه، ئێمه سوپاس‌و پێزانینمان داوه‌تێ".
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست