کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كارەساتێكى ترى جەركبرى تەندروستى لەقەڵادزێ ڕوویداو ئافرەتێك بووە قوربانى

Wednesday, 19/06/2013, 12:00




قوربانیەكانى خراپى كەرتى تەندروستى بەردەوامن هیچ لێپسراو و كاربەدەستێكى ناو ئەم كەرتەش ئامادەنیە دەست بەردارى پۆستەكەى بێت و دەست لەكار بكێشێتەوە بەپێچەوانەوە بوونەتە بارى گران و قورس بەسەر ئەو سێكتەرەوە بەردەوام لەهەوڵى داپۆشینى گەندەڵى و كارەساتەكاندان ، دوور لەهەموو بەهایەكى ئینسانى و تەندروستى لەناو عیادەى دكتۆرەیەك لەقەڵادزێ بەنجى گشتى بۆ ئافرەتێكى دوو گیان دەكرێت بەبیانووى ئەوەى منداڵەكەى مردووەو نەشتەرگەرى لەباربردنى بۆ دەكرێت ، ئافرەتەكە تووشى خوێن بەربوون دەبێت و لەناو عیادە خوێن و فلودى بۆ هەڵدەواسن دواتر بەناچارى ڕاوانەى ڕانیەو دوایى بۆ سلێمانى دەنێرن بەداخەوە ئەمڕۆ ئەم ئافرەتە گیانى لەدەستداوچووە پاڵ قوربانیەكانى ترى خراپى كەرتى تەندروستى لەكوردستان ، چەندین جارەو لەچەندین نووسین خەڵكى دڵسۆز و كارمەندى تەندروستى چالاك و ماندوونەناس هاوار دەكەن و دەنووسن لەڕێگەى كوردستانپۆستەوە چەندین جار هاوار و سكاڵامان بردووە بۆ ئەو دەسەڵات و حكومەت مافیایەو وەزارەتى تەندروستى بەڵام بەداخەوە كەس فریایى ئەو سنورەو خەڵك و نەخۆشخانەكانى ناكەون .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە