کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەمە دیمەنى مەزادخانەیە یان نەخۆشخانەیە وەزیرى تەندروستى !!

Wednesday, 15/08/2012, 12:00


ئەمە دیمەنى مەزادخانەیە یان نەخۆشخانەیە وەزیرى تەندروستى !
ئەم وێنەیەیى دەیبینن زبڵخانەو زبڵدان نیە مەزادخانەو هەڕاج خانەش نیە ، دیمەنى پاشماوەى لافاو و بومەلەرزەش نیە ، كێ بڕوا دەكات ئەمە دیمەنى نەخۆشخانەبێت لەهەرێمێكدا كەلەسەعاتێكدا پارەى پاكردنەوى سەدان نەخۆشخانەى ئاوا دەخرێتە تەنكەرو ڕاوانەى توركیاو ئێران دەكرێت و داهاتەكەشى بۆ گیرفانى چەند كەسێكەو بەس ئەوەش حاڵى نەخۆشخانەكانیەتى ؟ ئێوەى بەڕێز بڵێن ئەم كاربەدەست و بەرپرسانە بۆ زبڵدان نەبن بۆ چیتر باشن ؟ ئەمە دیمەنى نەخۆشخانەیەكە لەم هەرێمە گەندەڵستانەى خۆمان ، ئەم دیمەنە ناشیرینە زۆر ڕاستى و واقیعمان پێ دەڵێت ، پێمان دەڵێت وەزارەتێكى وەك تەندروستى دامەزراوەیەكى نیە تەندروست بێت لانى كەم خاوێن بێت لانى كەم ئیدارەیەكى باشیان هەبێت ، هیچ لێپێچینەوەو بەدواچوونێك نیە ؟ كێ بڕوا دەكات هەفتانە سەدان هاوڵاتى نەخۆش سەردانى ئەم زبڵخانەیە دەكات بۆ وەرگرتنى چارەسەر ؟ ئەگەر هاوڵاتى ساغیش بێت ئەم دیمەنە ناشیرین ببینێت نەخۆش دەكەوێت لەداخان ؟ ئەمانە ئەوەى لایان گرنگ نەبێت ئینسان و كەڕامەت و تەندروستى ئینسانەكانە ؟ لەسۆماڵ و ئەفغانستان و ووڵاتانى ئەفریقیاش شتى وانیە ؟ لەهەر ووڵاتێك بوایە دەبوو دەست بەجێ ئەو وەزیرە دەستى لەكار كێشابایەوە لانى كەم بەڕێوبەرى گشتى و بەڕێوبەر و ئیدارەى ئەم نەخۆشخانەیە سسزا بدرانایە ؟ نەخۆشخانەیەك چارەسەرى پاشماوەكەى خۆى بۆ نەكرێت ؟ نەخۆشخانەیەك خزمەتى خۆى بۆ نەكرێت ؟ نەخۆشخانەیەك نەتوانێت خۆى خاوێن بكاتەوە ؟ ئەى چارەسەرى نەخۆشى هاوڵاتیان و پاك و خاوێنى ژینگەى شار و خەڵكى چۆن پێ دەكرێت ، ئەم دیمەنە باشترین نمونەیە بۆ حوكمڕانى ئەم هەرێمە ئەم نەخۆشخانەیە چۆن هیچ چارەسەرێكى پێویستى تێدانیە ؟ چۆن ژینگەكەى پیس و پوخڵەو كەس بەلایدا نایەت و جەنابى وەزیر و بەڕێوبەرى گشتى تەندروستى ڕانیە و بەرپرسانى ئیدارى نەخۆشخانەى قەڵادزێش لەسوارى وەنەوشە و پەتڕۆڵ و پڕادۆن و لەژوورى ڕازاوە و موچەو ئیفاد و پارووى چەوردان ڕێك دەتوانین ئەم دیمەنە بگوازینەوە بۆ حوكمڕانى ئەم وڵاتەش كە سەرۆكى هەرێم و حكومەت و پەرلەمان لەخۆشترین و باشترین و ڕازاوەترین ژیان و پۆست و وەزیفەدان واقیعى ژینگەى كوردستان و ژیانى خەڵكەكەش ڕێك وەك ژینگەى ئەم نەخۆشخانەیە .
تێبینى // ئەم وێنەیەم لەپەیجى كارمەندى چالاك و خەمخۆرى كەرتى تەندروستى قەڵادزێ كاكە ڕەحمان هەڵشۆیى وەرگرتووە ، ئەو ڕەحمانەى لەجیاتى سوپاس و پێزانین و دەستخۆشى تائێستا سێ جار لیژنەى بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕانیەیى لەسەر پێكهێنراوە ، چونكە گەندەڵیەكانى ئەم كەرتە ئاشكرا دەكات ، حەقى خۆیەتى بپرسین لەجەنابى وەزیر و بەڕێوبەرى گشتى تەندروستى ڕانیە ئەى چەند لیژنەتان پێك هێناوە بۆ پیسى ژینگەى نەخۆشخانەكانى ڕانیە و قەڵادزێ ؟ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە