کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەیادى 1 / 6 دا ئەو موڵكە 300 دەفتەریەیى نەخۆشخانەى ڕانیە بۆ خەڵك بگەڕێنەوە

Saturday, 01/06/2013, 12:00




ماوەیەكە لەشارى ڕانیە گروپێك لەخەڵكى دڵسۆزو ڕۆشنبیر بەناوى گروپى شار دروست بوون ئامانجیان گەڕانەوەى بیناو موڵكە گشتیەكانى سنورەكەیە كەلەو نێوانەدا بیناى كۆنى نەخۆشخانەى ڕانیە هەیەو لەناو جەرگەى شارە ، ئێمەى گەنجان و ڕۆشنبیران و خەڵكى بەپەرۆشى قەڵادزێ و پشدەر دەمێكە پشتیوانى و هاوكارى خۆمان بۆ ئەم گروپەو هەوڵە بوێرەكانیان خستۆتەڕوو بەڵام ئەوەى سەرنجى بەندەى ڕاكێشاو تۆشى بێ ئومێدى كردم لەگەڕانەوەیان داگیركردنى ئەو بیناو موڵكەكانەیە لەلایەن خەڵكى دەست ڕۆیشتوو هەروەها گرانى نرخى ئەو موڵكانە لەئێستادا ، لەكاتێكدا ڕانیەو سنورەكەو دامودەزگاكانى بەدەست نەبوونى بیناو شوێنەوە دەناڵێنن لەجیاتى بەرپرسانى حزب و حكومەت هەوڵ و هیمەت بكەن بۆ گەڕانەوەیان بەپێچەوانەوە هەوڵى تاپۆكردنیان دەدەن ؟ یەكێك لەو موڵكانە بیناى كۆنى نەخۆشخانەى ڕانیەیە من هەر لەخۆم دەپرسى دەبێ بۆ حكومەت و وەزارەتى تەندروستى فشار نەكەن بۆ گەڕانەوەى ؟ تا لەم ڕۆژانە مامۆستایەكى بەڕێزى ڕانیە پێیى ڕاگەیاندم گووتى هاوڕێ گیان هەموو خەڵكى ڕانیە و سنورەكە دەزانن نرخى ئەم موڵكە لەئێستادا زیاتر لە 300 دەفتەر دۆلارە ؟ چۆن هەروا بەئاسانى دەیگەڕێنەوە بۆ ئەو خەڵكە ؟ تەنانەت پشتگیرى و پشتیوانى بەرپرسانى سەرەوەى یەكێتى لەمانەوەى ئەو بەڕێوبەرە گشتیە (بەڕێوبەرى گشتى تەندروستى ڕانیە) لەسەر كورسیەكەى لەخۆشى ئەو موڵكەیە تاببنە شەریكى لەتاپۆكردنى و دوایى بیفرۆشن ، لێرەوە من ڕوودەكە هەموو ئەندامان و دۆستان و لایەنگرانى یەكێتى لەسنورى پشدەر و بیتوێن دەڵێم ئەگەر ڕاست دەكەن و لەخزمەتى ئەو خەڵكەو ئەو میللەتەدان فەرموون لەیادى دامەزراندنى یەكێتى و حزبەكەتاندا ئەو موڵكە گشتیەو هەموو بیناو موڵكەكانى تر بۆ ئەو خەڵكە بگەڕێنەوە ، بەمە خزمەتى خەڵك دەكەن نەوەك بەتەقەو شەڕە پەڕۆ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە