وەزیرى تەندروستى لەكوێیى بۆ نایەیتە سەنگەسەر ، نەخۆشى ڤایرۆسى بڵاوبۆتەوە
Thursday, 04/07/2013, 12:00
ماوەى زیاتر لە دوو هەفتەیە نەخۆشى (ئیاتیهابى كەبەدى ڤایرۆسى) لەگوندى گرتكى ناحیەیى سەنكەسەر _ قەزاى پشدەر بڵاوبۆتەوە بەڵام وەك پێویست بەرپرسانى كەرتى تەندروستى سنورەكە بەتایبەتیش بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕانیە بەهاناى تووشبووانەوە نەك نەچوون بەڵكو بۆ چەواشەكردنى خەڵك و ڕاى گشتى بە بێ بایەخەوە لەنەخۆشیەكە دەڕوانن لەكاتێكدا بەدان پیانانى خودى بەڕێوبەرى گشتى تەندروستى ڕانیە لەكۆنگرە ڕۆژنامەنووسیەكەى 2 / 7 دەڵێ ئەم نەخۆشیە بەئاسانى دەگوازرێتەوە ، سەرەتا دوو منداڵى ئەم گوندە تووش بوون ئێستا زیاد لە بیست حاڵەتە ، ئەمە باشترین وەڵامە بۆبەرپرسانى ناو ئەو كەرتە لەو سنورە كەهیچ ئامار و بەدواداچوونیكى ووردیان نیە لەسەر گوندەكان و پیلانى پێش وەختە ، یان لەحاڵەتى هاتنە پێشى ڕووداو و كارەستەكان یان حاڵەتێكى لەناكاوى تەندروستى لەم شێوەیە ، تا ئێستا ئەم بەڕێوبەرایەتیە هیچ داتا و زانیاریەكى ووردى لانیە لەسەر كێشە تەندروستیەكان و بڵاوبوونەوەى پەتاى ساڵانە و نەخۆشیە وەرزیەوكان و بڵاوبوونەوەى پەتاكان لەناوچەیەك بۆ ناوچەیەكى تر ، لێرەوە داواكارین لەوەزیرى تەندروستى بەپەلە خۆى بێتە سەردانى ئەم گوندەو لەنزیكەوە تووش بووانى ئەم ڤایرۆسە ببینێت و لەنزیكەوە گوێیى لەخەڵك و نەخۆشەكان بێت كەچۆن ماوەى زیاتر لە دوو هەفتیە كەس وەڵامیان ناداتەوەو كەس بەهانایانەوە نەچووە ، كەهەواڵەكە گەیشتۆتە دەزگاكانى ڕاگەیاندن ئینجا كەوتوونەتە خۆ بەپەلە و لیژنە و كۆنگرەى ڕۆژنامەنووسى دەبەستن ، تكایە جەنابى وەزیر خۆت وەرە بەڵام وەك جارانى پێشوو مەیە بۆ نەخۆشخانەى شەهید عبدالرحیم لەسەنگەسەر سوپاس و پێزانین بەمیزاجى شەخسى و تەلەفۆنى پێش وەختەى مودیر عام بۆ بەڕێوبەرو ئیدارەى نەخۆشخانەكە تكایە ئاگادار بن وەزیر هات ڕوومان سپى بكەنەوە مەبەخشە ، وەرە لەنزیكەوە خۆت گوێ لەخەڵكى گوندى گرتك و سنورەكە بگرە وەرە گوێ لەتووش بووان و ئەو منداڵە نەخۆشە جوانانە بگرە ئینجا بڕۆوە بۆ نەخۆشخانەى سەنگەسەر و قەڵادزى و بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕانیە بزانە شایەنى سوپاس و پێزانین یان شایەنى سسزا و دوورخستنەوەن لە پۆستەكانیان ، تكایە باچیتر خەڵك نەبێتە قوربانى ، ئێوە خۆتان بكەنە قوربانى .
تێبینى //
ئیلتهابی كەبەدی فایرسی جوری ئەی Hepatitis A .
ئەو نەخوشیە جورە فایروسیكە تووشی جكەرو دوایى زەردوویی دەبن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست