کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەكوردستانپۆستەوە هاوارمان بۆ وەزیرو وەزارەتى تەندروستى برد ، وەڵامیان نەبوو ، تا كارەسات ڕوویدا

Monday, 01/04/2013, 12:00







دروست مانگى شەشى ساڵى ڕابردوو بوو لەكوردستانپۆستەوە هاوارمان كرد وەزیرو وەزارەتى تەندروستى بەڕێوبەر و بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕانیە بگەنە فریامان سنورێكى بەرفراوانى وەكو پشدەرو نەخۆشخانەى گشتى قەڵادزێ دكتۆرى بەنجى لێ نیە ، نەك هەر بەدواچوون و وەڵام نەبوو بەپێچەوانەوە كەوتنە خۆ تا ئەو كەسانە بدۆزنەوە كەهەواڵ و نووسین بۆ كوردستانپۆست و ڕۆژنامە و دەزگاكانى ڕاگەیاندن دەنێرن ، بەداخەوە لەچەند ڕۆژى ڕابردوو منداڵێكى چاوگەشى جوانى بێ گوناه بەناوى سیما عەبدوڵا بووە قوربانى نەبوونى دكتۆرى بەنج و كەمتەرخەمیەكانى وەزیرو وەزارەتى تەندروستى و بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕاپەڕین لەنەخۆشخانەى گشتى قەڵازێ گیانى لەدەستدا ، ئەوەى ساڵێَك لەمەوبەر ئێمە باسمان كردوو هاوارمان كرد ئێستا هەر وەك خۆیەتى و هیچ نەكراوە .
فەرموون لەم لینكانەوە زانیارى زیاتر بخوێنەوە .
http://www.awene.com/article/2013/03/27/20436

ئەوەى ساڵێك لێرە لەكوردستانپۆستەوە باسمان كردوو هاوارمان بۆى كرد، ئێستاش هەر وەك خۆیەتى و نەگۆراوە بەپێچەوانەوە قوربانى لێكەوتەوە .


http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=1bd61199

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە