کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كێشەكانى بەڕێوبەرایەتى تەندروستى ڕانیە وەزارەتى هێنایە دەنگ و نووسینەكانى كوردستانپۆست پشت ڕاست كرانەوە

Friday, 18/05/2012, 12:00


ئارام قەڵادزەیى

دوایى چەندین نووسین و بانگەواز و هاوارى كارمەندان لەسەر بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕانیە تائێستا هیچ بەدواداچوون و چارەسەرێك نەكراوە تادێت كێشەو گرفتەكانیش قوڵتر دەبنەوە وەك بەڕێزێكى تر ئاماژەى پێدا بەپێچەوانەوە لەجیاتى چارەسەر دەیانەوێت كێشەكان بەشەخسەنە بكەن ئەوەتا ناڕەزایى كارمەندانى سنوورەكە گەیشتە ڕۆژنامەى هاوڵاتى و بەناچارى وەزارەت هاتۆتە سەرخەت و بڕیاردراوە لیژنەى وەزارەت لەسەر ئەم بەڕێوبەرایەتیە پێك بێت لەكاتێكدا چەندین كارمەندى تر پێشتر دەنگ و سكاڵاى خۆیان گەیاندە كوردستانپۆست و ڕایان گەیاند كەئەوەى نەبێت لەم بەڕێوبەرایەتیە پیلانەو هەموو ئیش و كاروبارەكان لەسەر میزاجى شەخسى دەڕوا بەڕێوە ئەوەتا ئێستا وەزارەت خۆیان هاتوونەتە سەرخەت و لیژنە پێك دەهێن لەسەر ئەم بەڕێوبەرایەتیەو سەرجەم نووسینەكانى كوردستانپۆست پشت ڕاست دەكەنەوە .
بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕانیە فەرمانێكى نایاسایان دەركردووە كەپێچەوانەى خودى بەرنامەى وەزارتى تەندروستیە كەچى زۆر ڕووقایمانە بەڕێوبەرى گشتى لێدوانى داوە بۆ هاوڵاتى و دەڵێ ئەمە ئاسایە ئەوە دوو كەسن ئەمە زەق دەكەنەوە بڕیارێك دژ بەسەدان كارمەند دەركراوە پێچەوانەى كارنامەى وەزارەتەكەى خۆیانە كەچى ئەو دەڵێ ئەمە دووكەسن ، دوایى ووتەبێژى وەزارەتى تەندروستى لێدوانى داوە دەڵێ ئەمە نایاسایەو لیژنە پێك دەهێنین لەسەر ئەم بەڕێوبەرایەتیە بۆ ئیجرائات كردن .
بەپێیى ئەو دەنگۆیانەى لەسنوورەكەو لەناو كارمەندان بڵاوبۆتەوە ئێستا بەڕێوبەرى گشتى تەندروستى ڕانیە لەڕێگەى بەشى یاسایى بەڕێوبەرایەتى خەریكن ئەو كارمەندە تەندروستیانە بدەن بەدادگا كەئەم بابەتەیان بردۆتە بەردەم ڕۆژنامەى هاوڵاتى .
بەهەرحاڵ تەنها مەبەستم بوو بەجاسووس و زوڕناژەنە حزبیەكانى بەڕێوبەرایەتى و خودى سەندیكا حزبیەكەش بلێم ئەمە بەسە بۆ هەموو ئەوانەى كەدەیانەوێت كارە نایاسایەكانى بەڕێوبەرى گشتی تەندروستى ڕانیە بەزۆر بەیاسایى بكەن یان ئەوانەى دەیانووت نووسینەكانى لەسەر ئەم بەڕێوبەرایەتیە دەنووسرێن ڕاست نین یان ڕقى شەخسین تكا دەكەم و دەڵێم بەسە لەجیاتى ڕق و كینە وپەردەپۆشكردنى گەندەڵى و كارى نایاسایى خزمەت بكەن تكایە خزمەت بكەن .


پزیشكه‌كانی قه‌ڵادزێ‌ سێ‌ كاتژمێر ده‌وام ده‌كه‌ن .
, , | 17. ئایار 2012 09:45
________________________________________

دانا ره‌زگه‌یی‌
مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستی قه‌ڵادزێ‌ به‌نووسراوی ره‌سمی پزیشكانی بنكه‌و مه‌ڵبه‌نده‌ ته‌ندروستیه‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی‌ رۆژانه‌ ته‌نیا سێ كاتژمێر ده‌وام بكه‌ن.
له‌رێنماییه‌كدا كه‌ كۆپییه‌كی ده‌ست هاوڵاتی كه‌وتووه‌و ئیمزای هه‌ڵگورد عوسمان به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی قه‌ڵادزێی‌و مۆری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی رانیه‌ی‌ له‌سه‌ره‌و له‌خاڵێكی رێنماییه‌كه‌دا هاتووه‌: ده‌وامی‌ كارمه‌ندان له‌كاتژمێر (8:30) بۆ كاتژمێر (1)و ده‌وامی‌ پزیشك كاتژمێر (9) بۆ (12)یه‌.
عه‌بدولره‌حمان هه‌ڵشۆیی‌، كارمه‌ندێكی ته‌ندروستی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ قه‌ڵادزێ وتی‌: ئه‌و نووسراوه‌ ده‌رچووه‌و ئاراسته‌ی‌ ئێمه‌ كراوه‌، به‌ڵام ئێمه‌ بریارماندا مانبگرین، به‌ڵام دواتر به‌ڵێنی‌ ئه‌وه‌یان پێداین به‌رێوه‌به‌ری‌ ته‌ندروستی‌ رانیه‌ كێشه‌كه‌مان بۆ چاره‌سه‌ر بكات.
محه‌مه‌د ره‌سوڵ‌ ، به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ته‌ندروستی‌ رانیه‌ به‌هاوڵاتی وت: هیچ نووسراوێك نییه‌ كه‌ ده‌وامی پزیشك دیاری بكات، به‌ڵام ئه‌وانه‌ دووكه‌سن ئه‌و كێشانه‌ وا زه‌قده‌كه‌نه‌وه‌.
خاڵس قادر، به‌رێوه‌به‌ری‌ راگه‌یاندنی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ وتی‌: ئێمه‌ له‌وه‌زاره‌ت هیچ بریاری‌ ئه‌وه‌مان نییه‌ كه‌ دكتۆر به‌و شێوه‌یه‌ ده‌وام بكات، به‌ڵكو ده‌وام گشتگیره‌ بۆ هه‌موو نه‌خۆشخانه‌كانی‌ كوردستان كه‌ ده‌بێت ده‌وام له‌ (8 بۆ 2) بێت.بریاره‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ وه‌زاره‌ت لێكۆڵینه‌وه‌ بكات‌و ئیجرائات به‌رامبه‌ر به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی رانییه‌ بكات له‌ئه‌گه‌ری راستی كێشه‌كه‌.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە