سەرنجی کوردستانپۆست: لەم پارچە نووسینە کورتەی هەڵمەت گۆران، کە لە فەیسبوکەکەی خۆیدا نووسیوێتی، بووە جیگای سەرنجی ئێمە، بەتایبەت کاتێک بینیمان ناوی چەند کەسێک لەو نووسەرانەی ریزکردووە، لە ناویاندا براکەی خۆی (نەبەز گۆران)یشی تێدایە، ئەمیشی بە ساختەچی ناو هێناوە، هەڵبەت هەندێک کەس قسەی پێدەڵێن گوایە هەڵمەت وەفای بۆ براکەی خۆی نییە، لێ ئێمە هەر لەبەر ئەمە ئەو نووسینە لێرەدا دادەنێین و دەستخۆشی لێدەکەین، کە مرۆڤێکی خاوەن هەڵویست و بە موڕاڵ دەبینین ئاوا بیردەکاتەوە، بەلایەوە گرنگ نییە ناوی کەسە ساختەچی...
پاش ئەوەی لە هەفتەی ڕابردوودا جارێکی تر لە دادگای نەرویجیی شکاتم لەسەر مەلا کرێکار تۆمار کردەوە چونکە لە چاوپێکەوتنەکەی ئێن ئاڕتیدا بە ئاشکرا باسی من دەکات و هانی خەڵک دەدات بۆ توندوتیژی، هەندێک قسەی ناحەقانە لەسەر ئەو کارەی من کرا و، لەلایەن چەند کەسێک و چەند سایتێکەوە وا پیشانی خەڵک درا کە گوایە ئەوە...