کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خەبات رۆژنامە خەوتووەكەی پارتی

Saturday, 05/09/2009, 12:00


بارزان رەووف تا ئێستاش رۆژنامەنووسە كۆنە بەعسیەكانی سەردەمی سەدام حوسێن وەك چۆن لەسەردەمی ئەو رژێمە رۆڵیان لەپێناو دەستكەوتی تایبەتی و خزمەتكردنی چەند كەس و بەرپرسێك دەگێرا،ئێستاكەش لەنێو راگەیاندنی پارتی كار بۆ هەڵخەڵتاندنی هاووڵاتیان دەكەن و رووداوە راستیەكانی كوردستان لەپێناو بەرژەوەندی تایبەتی و دەستكەوتنی تایبەت بە خۆیان دەشەوێنن،یەكێ لەو بنەماڵە بە ناو رۆژنامەنووسە دیارەكانی سەردەمی رژێمی بەعس بنەماڵەی شێرزاد عەبدوڵڕەحمان و حەیدەری برایەكەیەتی،شێرزاد عەبدوڵڕەحمان یەكێك بوو لە قەلەمە دیارەكانی سەردەمی بەعس و تا سەرهەڵدانی راپەرین یەكێك لەخزمەتكارەكانی بەعس بوو،حەیدەر عەبدوڵڕەحمانی براشی رۆمانی لەسەر سەدامی حوسێنی سەركردە كە دەستی بە خوێنی سەدان هەزار هاووڵاتی كورد سووربووە هەیە،ئێستاش جگە شێرزاد عەبدوڵڕەحمان و حەیدەری برای، قەلەم جاشێكی دیكە كارزان عەبدوڵڕەحمانی كوڕی حەیدەرە رێچكەی باوك و شێرزادی مامی كردۆتەوەو رۆڵێكی گرنگ لەپێناو سەراوژێركردنی راستی رووداوەكانی شاری هەولێر دەگرێت،عەمیدی بەنا عەبددوڵخاڵق تەڵعەتی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر بۆ قایمكردنی شوێن پێی لەپۆستی بەرێوەبەری پۆلیسی هەولێر مووچەیەكی مانگانە بە بڕی250هەزار دینار بە كارزان عەبدوڵڕەحمان دەكات،تا لەرێگای رۆژنامەی خەباتەوە بانگێشە بۆ ئەوە بكات كە شاری هەولێر ئارامەو خەڵك بەبێ ترس و دڵەراوكێ لەسەر شەقامەكان بخەون،لەدوا ماستاوچێتی كارزاندا عەمید عەبدوڵخاڵق كە لەژمارەی(3267)رۆژی3-9-2009بلاوكراوتەوەدەلێت: لەماوەی 11 رۆژی مانگی رەمەزاندا هیچ رووداوێك رووینەداوە،ئەی ئەو هەموو پیاو كوشتن و كچ كوشتن بەدەست باوكی و خۆ سووتاندنی ئافرەتان لەرقی باوك و براو مێًردەكەیانیان چییە روودەدات،ئەی ئەگەر ئەوانە رووداو و كێشەو نا ئارامی نەبێت چییە،شێواندنی راستییەكان لەپای چیە،ئەوەتا لەرۆژی2-9لەرێگای نێوان كانی قڕژاڵە هەولێر كەسێك بە ناوی(سلمان داود)دەكوژرێت و تا ئێستاش بكوژەكان دەستگیر نەكراون،هەمان رۆژ لەگەڕەكی مامزاوەكچێك بە ناوی(شەوبۆ عەبدوڵرەزاق)بە دەستی باوكی دەكوژرێت ، لەگەڕەكی كوردستانیش(یوسرا عزەدین)لەرقی مێردەكەی خۆی سووتاندووە،رۆژی29-8 لەگەڕەكی برایەتی چەند چەكدارێك(محەمەد ئیسماعیل)یان بەدەم چاو بەستراوی رفاندووەو بە برێنداری وایان زانیوە مردووە بەجێهێِتووە، ئەی ئەگەر ئەمانە رووداو نەبن با بەڕێوەبەری پۆلیس و كارزان حەیدەری پێمان بلێن چین،لەهەمووی سەیرتر بێ ئاگایی بەرپرسانی رۆژنامەی خەباتە كە بابەتی نا راستی لەم جۆرەیان بەسەر تێبەپەرێت،نەژادی عەزیز سورمێ خەڵك هۆشیارە و دەزانێت لەهەولێر چی روودەدات و روویداوە،لەبەر نەگەیشتنت بە پەرلەمانی تازە هەڵبژێردراوی كوردستان ئاگاداری رۆژنامەكەشت نی.
بۆ بینینی بابەتەكەی رۆژنامەی خەبات كلیكی ئێرە بكەhttp://www.xebat.net/article.php?id=26109

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە