قوربانى شەرى نێوان سەرۆكى زانكۆى سۆران و راگرى كۆلێژى ئاداب خوێندكارە !
Wednesday, 05/01/2011, 12:00
دواى نووسراوێكى راگرایەتى كۆلێژى ئادابى زانكۆى سۆران بۆ سەرۆكایەتى زانكۆى سۆران كە تێدا داواكراوە 10 نمرە بدرێت بە گشت خوێندكارێك لە كۆلێژەكەیدا بەمەش سەرۆكى زانكۆى سۆران رەزامەندى دەربری بوو بە پێدانى ئەم نمرەیەش تەنیا خوێندكارانى كۆلێژى ئادابى گرتەوە ئەم بریارەش خوێندكارانى كولێژى یاسا و كۆلێژى پەروەردە و كۆلێژى زانستى بێبەش كرد !!!!! ئەم بریارەش لە 15-12-2010 لە كۆلێژى ئاداب جێ بەجى كرا زیاتر لە 20 خوێندكار سومەندبوون لە دەرچوون بۆ قۆناغێكى تر و زیاتر لە 50 خوێندكارى تر وانەیەك یان زیاتر سوودمەندى ئەم بریارەبوون بەلام ئەوەى جێگایى سەیروسەمەرەیە سەرۆكى زانكۆى سۆران لە بریارەكەى پاشگەز بۆتەوە بەتەلەفۆن هەرەشەى لە راگرى كۆلێژى ئاداب كردووە بەلادانى لە كارەكەى ، بەوەى كە رەزامەندى نەدراوە لەلایەن وەزیرى خوێندنى بالاوتوێژینەوەى زانستى بۆ جى بەجێ كردنى بریارەكە بەمەش خوێندكاران جارێكى تر ناچار دەكرێن دەست بكەنەوە بە مانگ گرتن لەسەر ئەو گالتە ئامێزیەى كە لە زانكۆى سۆران دەرهەقیان دەكرێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست