کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌ندێ زانیاری ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌ندیکای پارێزه‌رانی سلێمانی

Thursday, 30/09/2010, 12:00


بورهانی ڕه‌شه‌ی گوڵه‌ ئه‌ندام په‌ڕله‌مانی فراکسیۆنی گۆڕان له‌ ئێستادا و له‌سه‌رلیستی گۆڕان ، ماوه‌ی سێ ساڵ سه‌رۆکی سه‌ندیکای پارێزه‌رانی لقی سلێمانی بوو ، لێ له‌ 29 / 09 به‌ پێی یاسای هه‌ڵبژاردنی سه‌ندیکای پارێزه‌رانی لقی سلێمانی کۆتایی به‌خولی سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی هێنرا .

له‌و ماوه‌یه‌ی که‌ بورهان سه‌رۆکی سه‌ندیکای پارێزه‌ران بوو دوو جێگری هه‌بوو که‌ ناویان (دیاری محه‌مه‌د) سه‌ربه‌لیستی زه‌ردی پارتی بوو له‌گه‌ڵ (دانا) که‌ ئه‌ویش سه‌ر به‌لیستی سه‌وزی یه‌کێتی بوو ، ئه‌م دوانه‌ به‌ ته‌واوه‌تی له‌و ماوانه‌ی که‌ جێگر بون به‌رده‌وام وه‌ك ڕێگر دژایه‌تیه‌کی ته‌واوی بورهانیان ده‌کرد لێ بورهان به‌بێ گوێ نه‌دانه‌ ئه‌مانه‌ توانی هه‌ندێك کاری باش بۆ پارێزه‌ران ئه‌نجام بدات .

له‌ ڕۆژی 30 / 09 که‌ خولی هه‌ڵبژاردنی نوێی سه‌ندیکای پارێزه‌ران لقی سلێمانی ده‌ست پێده‌کاته‌وه‌ که‌ سێ کوتله‌ی سه‌ره‌کی هاوبه‌شی له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌که‌ن و ده‌چنه‌ گۆڕه‌پانی مل ملانێ وه‌ بۆ به‌ده‌ست هێنانی پله‌ی سه‌رۆکی سه‌ندیکاو جێگره‌کانی . ئه‌و سێ کوتله‌یه‌ش پێکهاتون (1) کوتله‌ی سه‌ربه‌خۆکان که‌ کاندیده‌کانیان بریتین له‌ (ئاری و شنۆ و سیروان) . (2) کوتله‌ی پارتی که‌ کاندیده‌که‌یان بریتیه‌ له‌(دیاری محه‌مه‌د عه‌لی) که‌ که‌سێکی بێ توانای ماستاو چییه‌ و به‌فیکه‌ی پارتی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت . (3) کوتله‌ی یه‌کێتی که‌ کاندیده‌که‌یان بریتیه‌ له‌ دوو که‌س و یه‌که‌میان (عه‌بدوسه‌مه‌د به‌دیع) که‌ به‌هیچ جۆرێك شاره‌زای یاسا نیه‌ و بێجگه‌ له‌خۆبه‌ره‌پێشه‌وه‌ هیچ که‌فائه‌تێکی تیا نیه‌ ، دوه‌میشیان ناوی (هێمن محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د) که‌ ئه‌میش که‌سێکی پاره‌خۆری به‌رتیل چیه‌ و بێجگه‌ له‌ مامه‌حه‌مه‌یی و ماستاو ساردکردنه‌وه‌ بۆ ئه‌م مه‌سول و ئه‌و مه‌سول ئیدی هیچی تری له‌ باردا نیه‌ و له‌ناو خه‌ڵکیشدا خۆشه‌ویست نیه به‌که‌سایه‌تیه‌کی درۆزنیش ناسراوه‌‌ ، زۆر دژایه‌تی گۆڕانخوازان و سه‌ربه‌خۆکان ده‌کات .

بۆ زانیاری زیاتریش هه‌ر کوتله‌یه‌ك له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا سه‌رکه‌تن به‌ده‌ست بهێنێ ئه‌وا کوتله‌کانی تر بێبه‌ش ده‌بن به‌پێی یاسا ده‌بێت گۆڕه‌پانه‌که‌یان بۆ چۆڵ بکه‌ن . له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا ماوه‌ی ساڵانێکه‌ ئه‌م سه‌ندیکای پارێزه‌رانه‌ به‌ده‌ست ئه‌م حزبانه‌وه‌ ده‌ناڵێت و کردویاننته‌ مۆڵگه‌یه‌ك بۆ جێبه‌جێکردنی مه‌رامه گڵاوه‌ حزبیه‌‌کانی خۆیان و هه‌موو یاساکانیان له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیاندا ناشرین و ئیفلیج کردوه‌ : بۆ نمونه‌ له‌کۆی 11 ئه‌ندامی سه‌ندیکای باڵای پارێزه‌رانی کوردستان ته‌نها 1 ئه‌ندامی شاری سلێمانی هه‌یه‌ به‌مه‌رجێك که‌ سلێمانی زیاتر له‌ 2000 هه‌زار پارێزه‌ری ئه‌ندامی سندیکای هه‌یه‌ که‌ ئه‌مه‌ گه‌وره‌ترین تاوان و ناعه‌داله‌تیه‌ دژ به‌ خه‌ڵکی سلێمانی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن له‌ روی یاسای حزبیه‌وه‌ .

له‌لایه‌کی دیکه‌ وه‌ك به‌ڕێزانی پارێزه‌ر ئاماژه‌ی پێده‌ده‌ن ،که‌ که‌لێنی ناعه‌داله‌تی زه‌قو دیار زۆر زۆره‌ بۆ نمونه‌ له‌ کاتی تازه‌ کردنه‌وه‌ی پێناسه‌ی ئه‌ندامێتی سه‌ندیکا ده‌بێت بڕی 200 دۆلار بدرێت و بچن له‌ هه‌ولێر له‌ژێر چاودێری پارتیدا ئه‌و پێناسه‌یه‌ش وه‌ربگیرێته‌وه‌‌ که‌ ئه‌مه‌ له‌ڕوی یاساییه‌وه‌ هه‌رخۆی کارێکی نایاساییه‌ ، ئه‌وان ده‌ڵێن : ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی پارتی و یه‌کێتی بیت ئه‌وا ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ت به‌نهێنی بۆ ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ . له‌ هه‌مان کاتیشدا ده‌ڵێن : ئه‌وه‌ هیچ مانایه‌کی نیه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی ته‌ئیدێکی کۆمپانیا بڕی 100 دۆلار له‌ پارێزه‌ر وه‌ربگیرێت و له‌ هه‌ولێریش ئه‌و ته‌ئیده‌ وه‌ربگیرێت . ئه‌مانه‌و چه‌ندین کاری له‌م جۆرانه‌ له‌ ڕێی ئه‌م سه‌ندیکایه‌وه‌ پلانی بۆ داڕێژراوه‌ که‌هه‌موی بۆ تێکشکانی یاسایه‌ له‌ پێناو ده‌سته‌ باڵاکردنی حزب و تێکشکانی ئیراده‌ی تاك و کۆمه‌ڵگه‌ ، قۆرخکردنی هه‌موو شتێك . ئه‌وان ده‌ڵێن : تا ئێستا که‌س نازانێت ئه‌و داهاته‌ی که‌ سه‌ندیکا له‌ رووی مادیه‌وه‌ به‌ده‌ستی ده‌هێنێ چه‌نده‌و بۆ کوێ ده‌چێت که‌و ئه‌و داهاتانه‌ مه‌زه‌نه‌ ده‌کرێت به‌ ملیۆنه‌ها دینار و بگره‌ دۆلاریش . بۆیه‌ ئه‌و گه‌نجه‌ سه‌ربه‌خۆیانه‌ بڕیاریان داوه‌ ئه‌گه‌ر بێت و سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن و سه‌ندیکا بگه‌ڕێنه‌وه‌ ده‌ستی خۆیان ئه‌وا بڕیاریان داوه‌ که‌سه‌رجه‌م ئه‌و یاسایانه‌ پێچه‌وانه‌ بکه‌نه‌وه‌ . له‌ دیوی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی پارێزه‌ران به‌گشتی و کۆمه‌ڵگه‌ کار بکه‌ن .

ئێمه‌ش وه‌ك وه‌ك سه‌ربه‌خۆکان ده‌نگی خۆمان ده‌خه‌ینه‌ پاڵ ده‌نگی ئه‌و سه‌ربه‌خۆیانه‌و هیوای سه‌رکه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە