کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەكێتى قوتابیان لە سەفرەدان، یان كارى رێكخراوەیى جێ بە جێدەكەن؟

Friday, 09/10/2009, 12:00


کە سەیرى جل و بەرگ و رەفتار و ئەخلاقى كادیرانى سەركردایەتى یەكێتى لاوان دەكەى، وا دەزانى ئەوانە كورى پیاوى توجارى گەورە گەورەى قوماش و كرین و فرۆشتنى سەیارە و بۆن و كۆمپانیاكانى جوانكاراین، ئەوان ئەوەندە بە دەعیەو روح گەورەن كە بەرێگادا دەرۆن وا دەزانن دنیا لەوان زیاتر كەسى دیكەى تێدا نیە، ئێستا لە بەر ئەوەى ستافى سەركردایەتى ئەو رێكخراوە بەردەوام لە كۆلێژەكان خۆیان بە گرانبەهاترین جل و بەرگ و بۆن دەرازێننەوە پێیان دەڵێن جەماعەتى (قات و مۆبایل و بۆن و ئافرەت هاتن، چونكە بەر دەوام لە بازار و كۆگاكان دەگەڕێن گران بەهاترین جل و بەرگ و نوێترین مۆبایل دەكرن ئەوەش تەنیا لە سەر حیسابى میزانییەى سكرتاریەت كە لەو دواییانە زیاد بووە.
ستافى ئەو جارەى سكرتاریەتى قوتابیان كە لە لایەن مەكتەبى سیاسى پارتییەوە ئیهمال كراون، سەرۆكى حكوومەتیش 150 ملیۆنى لە میزانییەكە بۆ زیادكردن، تاوەكو ئێستا ئەو پارە و میزانییە زیادەیان بەسەر لقەكان دابەشنەكردوو، بەڵكو وەكو بەر پرسێكى لقى قوتابیان گوتى دوومانگ پارە زیادەكە وەرگیراوە، سكرتێر و سكرتاریەتیش مانگى یەكەم بە هەنجەتى نوێكردنەوەى بارەگاى سكرتاریەت و مانگى دووەمیش بە هەنجەتى كرینى كەل و پەل یەك فلسیان نەداوەتە لقەكان، كەچى بەو دواییە چەند برادەرێكى ستافەكە لەسەر حیسابى ئەو پارەیە سەفەرى وڵاتانى توركیا و یۆنان و لو بنانیان كردووە.
جگە لەوانەش ئێستا ستافى سەركردایەتیان لە ناو خۆیان دا بوونەتە دووبەش، پاش ئەوەى لە كۆبوونەوەى یەكەمى ئەنجوومەنى سەركردایەتیان كاروان محمد سابیریان لە راگەیاندن لادا، شوكرییەكیان لە جێگاى دا هەڵبژار راگەیاندنى قوتابیان سەربى سفر بووە، چونكە شوكریە هیچ لە راگەیاندن نازانێ، لە ناو خۆیاندا هیچیان ئیعتیراف بە هیچ ناكات، تەنانەت جغسى كە بەر پرسى لقى هەولێریانە هیچ حیساب بۆ سكرتێر و سەركردایەتى ناكات.
ئێستاش ئەو دوو بەرەیەى سەكردایەتى قوتابیان چاوەڕوانى كۆنگرەن تاكو بەناو یەك كەون و لەسەر حیسابى بەرژەوەندى رێكخراوەكە و هەموو قوتابیانى كوردستان كە چاوەڕوانى دەسكەوت و چالاكى ئەو رێكخراوەن شەرى مەسڵەحەتى خۆیان دەستپێبكەن، ئەوەش واى كردووە لە ئۆرگانەكانى خوارەوەى رێكخراوەكە كردووە هیچ هەستكردن بەبەر پرسیارەیەتى نەبێت و دەوام و كاركردن ببێتە فشە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە