کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕێگاوبانی سلێمانی یان گه‌نده‌ڵخانه‌ !؟

Tuesday, 30/11/2010, 12:00


دوابه‌دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تێك به‌ ناوی (گه‌نده‌ڵیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕێگاوبانی سلێمانی) له‌ ماڵپه‌ڕه‌ پڕخوێنه‌ره‌كه‌ی كوردستان پۆست كه‌ له‌لایه‌ن كارمه‌ندێكی ڕێگاوبانه‌وه‌ نوسرابوو وه‌ خوێنه‌رێكی زۆرباشی هه‌بوو ،به‌پێویستم زانی منیش وه‌ك ئه‌ندازیارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ و شاهیدحاڵێك جه‌خت له‌سه‌ر بوونی ئه‌و گه‌نده‌ڵیانه‌ بكه‌مه‌وه كه‌ بڕێكی زۆركه‌می له‌ بابه‌ته‌كه‌دا باسكراوه‌ وه‌كو پشتگیریه‌كی بابه‌ته‌كه‌ و زیاتر ده‌رخستنی گه‌نده‌ڵیه‌كانی گوڵاڵه‌ و دارده‌سته‌كانی چه‌ند ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك بخه‌مه‌ڕوو .

سه‌ره‌تاده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ بڵێم له‌ دوای ئه‌و بابه‌ته‌ی كه‌ باسكرا ئێستا له‌ ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕێگاوبان (گوڵاڵه‌ عبدلله‌)(به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێگاوبان) به‌ (گوڵه‌گه‌نده‌ڵ) و (رشیدسعدلله‌)ش به‌هۆی ئه‌و ده‌فترانه‌ی وه‌ك به‌رتیل وه‌ریگرتووه‌ به‌‌ (ڕه‌شه‌ده‌فته‌ر) ناوده‌برێن ،بۆیه‌ واباشتره‌ تا ئه‌م دووگه‌نده‌ڵه‌ به‌رپرسبن‌ ڕێگاوبانی سلێمانی ناوبنرێت (گه‌نده‌ڵخانه‌ی سلێمانی) .. ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش هه‌ندێك گه‌نده‌ڵی گه‌نده‌ڵخانه‌كه‌یه‌ بۆنمونه‌ یه‌كێك له‌ كاره‌ سه‌یره‌كانی گوڵاڵه‌ كه‌ ته‌نها بۆ شاردنه‌وه‌ی دزییه‌كانی خۆی و هاوبه‌شه‌كانی و بۆئه‌وه‌ی وانیشانبدات كه‌ زۆر ده‌ستپاك و دڵسۆزه‌و ڕێگه‌ به‌ كه‌س نادات موڵكوماڵی ده‌وڵه‌ت به‌ كه‌مته‌رخه‌می به‌كاربهێنێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ زۆر بایه‌خ به ‌شته‌ ساده‌وساكاره‌كان ده‌دات و ئاڵۆز و گرانیان ده‌كات بۆ نمونه‌ ئه‌گه‌ر داواكاریه‌ك بكرێت بو قه‌ڵمێك یان ڕاسته‌یه‌ك یان هه‌رشتێكی تری كه‌م نرخ زۆر به‌گران و دوای جه‌ندجار ناونوسین و ئیمزاكردن و چاوه‌ڕوانیه‌كی زۆر هێشتا ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ڕازینه‌بێت به‌ داواكاریه‌كت، ئه‌مه‌ له‌لایه‌ك له‌لایه‌كیتره‌وه‌ ئه‌گه‌ر بته‌وێت نوسراوێك كۆپی(استنساخ) بكه‌یت(بێگومان بۆ كاروباری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی) ئه‌وا ده‌بێت جگه‌ له‌ ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆك به‌شێك دوجاریش ناوت له‌ دووشوێنی جیاواز بنوسیت و ئیمزاش بكه‌یت (وه‌ك ئه‌وه‌ی زه‌وی وه‌ربگریت) پاشان ئه‌گه‌ر كاغه‌ز هه‌بێت كۆپیه‌كه‌ت بۆ ده‌كه‌ن ،بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندینجار ئه‌و كارمه‌نده‌ی كه‌ كاری كۆپیكردن ده‌كات له‌لایه‌ن گوڵه‌گه‌نده‌ڵه‌وه‌ بانگكراوه‌و له‌سه‌ر شتی زۆر ساده‌ دوای سوكایه‌تی پێكردنێكی زۆر سزادراوه‌ ،ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا ئه‌و داواكاریانه‌ی بۆ خه‌رجكردنی ملیۆنه‌ها دینار پێشكه‌ش ده‌كرێت بۆ به‌ڵێنده‌روكۆمپانیاكان (به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌یان كه‌ له‌گه‌ڵ گوڵه‌گه‌نده‌ڵ و ڕه‌شه‌ ده‌فته‌ر ڕێكه‌وتوون) ئه‌وا گوڵه‌گه‌نده‌ڵ بێ سێ و دوو ڕازیده‌بێت و ئیمزای ده‌كات ،به‌بێ ئه‌وه‌ی داوای ئه‌وه‌لیاتی داواكاریه‌كه‌بكات یان له‌ كاره‌ یاساییه‌كانی بكۆڵێته‌وه‌ ،هه‌ر كارمه‌ندێكیش (ئه‌ندازیار، ژمێریار،وردبین، یاسایی یان هه‌ر كه‌سێكیتر) به‌هۆی نایاسای و ناته‌واوی داواكاریه‌كه‌ ڕێگری دروست بكات ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ و بێ بیركردنه‌وه‌ سزایه‌كی بۆ ده‌رده‌كرێت به‌بیانوی كه‌مته‌رخه‌می و باش ڕانه‌په‌ڕاندنی ئیش وكاره‌كان ،كه ‌سزاكه‌ش ئاگاداركردنه‌وه‌ یان نه‌قڵكردن یان زۆرجار هه‌ردووسزاكه‌ پێكه‌وه‌یه‌ ،ئه‌مه‌ش وای كردووه‌ به‌ده‌گمه‌ن فه‌رمانبه‌رێك له‌ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ی گوڵه‌گه‌نده‌ڵدا ده‌دۆزیته‌وه‌ كه‌ به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان سزای وه‌رنه‌گرتبێت ،ئه‌مه‌ له‌لایه‌ك له‌لایه‌كیتریشه‌وه‌ جگه‌ له‌و گه‌نده‌ڵانه‌ی كه‌ له‌ ده‌وری گوڵاڵه‌ن و كاری بۆده‌كه‌ن هیچ كه‌سێك پاداشتی(سوپاس و پێزانین)ی وه‌رنه‌گرتووه‌ ئه‌گه‌ر گه‌وره‌ترین كاریشی بۆ خزمه‌تی خه‌ڵك كردبێت كه‌ زۆرجار فه‌رمانبه‌ره‌كان ئه‌م كاره‌ی گوڵه‌گه‌نده‌ڵ به‌ نه‌خۆشی ده‌رونی داده‌نێن(كه‌ بێگومان واشه‌) چونكه‌ گوڵه‌گه‌نده‌ڵ چێژ له‌ سزادان و سوكایه‌تی پێكردنی كارمه‌نده‌ پاك و دڵسۆزه‌كان وه‌رده‌گرێت ،بۆیه‌ منیش له‌كۆتایدا داواكارم له‌ كارمه‌ندانی ڕێگاوبانی سلێمانی چیدی بێده‌نگ نه‌بن و بۆ پشتگیریكردنی بابه‌تی (گەندەڵیەكانی بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبانی سلێمانی) به‌رده‌وامی به‌ ده‌رخستنی گه‌نده‌ڵیه‌كان بده‌ن تا گوڵه‌گه‌نده‌ڵ و نمونه‌ی وه‌ك ئه‌و ورده‌ورده‌ به‌خۆیاندا بچنه‌وه‌ .. بۆ بینینی بابه‌تی (گەندەڵیەكانی بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبانی سلێمانی) سه‌ردانی ئه‌م لینكه‌ بكه‌:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=77ad3983







نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە