بیست و پێنج هه‌زار پله وه‌زیفیه‌که‌ هیچ له‌ کێشه‌کان چاره‌ناکات به‌ڵکو زیان به‌ دارایی کوردستان ده‌گه‌یه‌نێت !!

Sunday, 03/04/2011, 12:00





ئه‌و گرفتانه‌ی که‌ روویان داوه‌ له‌م دوایانه‌وه‌ هه‌مووی ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ لاوازی سه‌رجه‌م سیسته‌مه‌کان که‌ ده‌بوا پلانی دریژخایه‌ن و کورت خایه‌ن دابنرایه‌ به‌لام هه‌رچه‌نده‌ وه‌زاره‌تی پلان دانان مان هه‌یه‌ و بگره‌ هه‌ر وه‌زاره‌ت و لایه‌کیش به‌ حساب به‌شی پلان دانان و به‌دواداچونی هه‌یه‌ که‌چی ده‌بینرێت به‌رده‌وام هه‌ڵه‌ ده‌کرێت له‌ سه‌رجه‌م کایه‌کانی کۆمه‌لگاکه‌مان و نمونه‌ زۆرن له‌وانه‌ سیسته‌می هاتوچۆ که ‌سالانه‌ وه‌ک چالاکی به‌ریوه‌به‌رایه‌تیه‌کانی هاتوچۆ به‌ریژه‌ی هه‌زاره‌ها رۆله‌ی کورد ئاشکراده‌که‌ن که‌ به‌ روداوی هاتوچۆ وه‌فاتیان کردوه‌ هه‌زاره‌هاش که‌م ئه‌ندام بون ، ئه‌مه‌ له‌ لایه‌ک له‌لایه‌کی تر سیسته‌می په‌روه‌رده‌ که‌ هه‌ر ‌زۆر تاوانباره‌ له‌ ئه‌وه‌ی رۆله‌ی کورد به‌ره‌ و هه‌لدێر و نه‌زانین دابات...
سالانه‌ هه‌زاره‌ها ده‌رچووی زانکۆمان هه‌یه‌ که ‌ریژه‌یه‌کی زۆر زۆره‌ گه‌ر په‌یمانگاکانیش ئه‌ژمارد بکه‌ین ئه‌وا ژماره‌ی پێوانه‌یی ده‌شکێنێت له ‌کاتێکیشدا ئه‌م ده‌رچوانه‌ له‌ سه‌دا پێنجی ناتوانن ژیاننامه‌ی خۆیان وه‌ربگێرنه‌ سه‌ر زمانی ئینگلیزی و عه‌ره‌بی که‌ ئه‌مه‌ ماڵ وێرانیه‌ بۆ سیسته‌مه‌ سه‌قه‌ته‌که‌مان نازانرێت رێژه‌ی ده‌رچوو به‌لایانه‌وه‌ گرنگه‌ یان زانیاریان که‌ په‌یتا په‌یتا سالانه‌ خوێندکار کۆتایی پێدێنن به‌خوێندن که‌ زۆربه‌شیان به‌دڵی خۆیان ناچنه‌ کۆلیژ یا ئه‌و به‌شه‌ی ئاره‌زوی ده‌که‌ن ئه‌مانه‌ ناخی خوێندکار ده‌روخێنێت دواجاریش ئه‌م ده‌رجوانه‌ ده‌چنه‌وه‌ به‌رده‌می خۆیان که‌ داوای دامه‌زراندن ده‌که‌ن و حکومه‌تیش ناتوانیت ئه‌ ریژه‌ زۆره‌ دامه‌زرێنێت پاشانیش ده‌که‌ویته‌ ژیر پرسیاره‌وه‌ ؟
‌به‌رچاوترین نموونه‌: هه‌زاره‌ها ده‌رچوی زانکۆ وپه‌یمانگاکان له‌ بێ چاره‌یان رویان له ‌ئه‌وروپا کردوه‌ تا گه‌یشتنیان به‌رده‌وام له‌ نائارامی داژیاون داتر که‌ ده‌گه‌نه‌ وولاتی مه‌به‌ست له‌وێوه‌ تاچه‌ندین ساڵ ئه‌و نائارامیه‌و‌ بارگرژی ده‌روونیه‌‌ ده‌مێنێته‌وه‌ که‌ نه‌ک ناتوانن به‌ ئینگلیزی بئاخافتن به‌لکو ناتوانن به‌عه‌ره‌بیش که‌ ‌زمانی یه‌که‌می وولاته‌که‌یه‌تی له‌گه‌ل هاوپۆل و دۆسته‌کانی بدوێت ئیتر به‌رده‌وام لێره ‌وه‌ نه‌حله‌ت بۆ خویندنه‌که‌یان ده‌نێرن .
چاره‌سه‌ر بۆ ده‌رباز بون له‌ گرفتی زۆری خوێندکاری ده‌رچوو:
ده‌بێت خویندکار وا رابهێنریت که‌ ئه‌و بروانامه‌یه‌ی پێی به‌خشرا مه‌رج نیه‌ ته‌نها مووچه‌ی حکومه‌ت وه‌ربگرێت و ببێته‌ فه‌رمانبه‌ری حکومه‌ت له ‌به‌ر ئه‌وه‌ کاری ئازاد هه‌یه‌ که ‌سودی زۆر تری ده‌بێت وه‌ به‌رده‌وامیش بریاری کار ئاسان کردن دانه‌نرێت بۆ قۆناغه‌کانی خوێندن له‌به‌ر ئه‌وه‌ زیانی زۆر ده‌بێت نه‌ک سود .
ئیستاش به‌رگوێمان ده‌که‌وێت که‌ حکومه‌تی هه‌رێم بیست و پینج هه‌زار پله‌ی وه‌زیفی داده‌مه‌زرێنێت ئه‌مه‌ش نابێته‌ دڵخۆشکه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ هه‌م به‌فلته‌ری حیزبی داده‌روات هه‌میش زیان له‌ ئابوری ولات ده‌دات که‌ ئیستاش به‌زوترین کات ئه‌و بیست و پینج هه‌زار که‌سه ‌دابمه‌زرێت خۆ نابێته‌ که‌م کردنه‌وه‌ی سه‌راکانی ئازادی.

حکومه‌ت پێویسته‌ ده‌فعی ده‌رچوه‌کان بکات به‌ چه‌ند پرۆژه‌یه‌کی که‌رتی تایبه‌ته‌وه‌
به‌نمونه‌ به‌رده‌وام له‌ پشتگیرییان دابێت بۆ ئه‌وه‌ی په‌نا نه‌به‌نه‌ به‌ر حکومه‌ت که‌دایان مه‌زرێنێت. ‌ سولفه‌یان پێبده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌ی خۆیان جی به‌جێ بکه‌ن هه‌زارها جۆر پرۆژه‌ له‌ناخیان داهه‌یه‌ هه‌ر له‌ کردنه‌وه‌ی کۆمپانیای به‌رهه‌م هینه‌ری جۆره‌ها له‌ ده‌نگ و ره‌نگ و ئارایشتگاو مه‌عاملی تایبه‌ت و هتد...
ئه‌مه‌ش نابێت له ‌لایه‌ن ریکخراوی لاوان و قوتابیانی سه‌ربه‌حیزبه‌کان سه‌رپه‌رشتی بکرێت بیکه‌نه‌ حیزب حیزبێنه‌، پێویسته‌ به‌ریوه‌به‌رایه‌تیه‌کیان بۆبکرێته‌وه‌ سه‌ر به‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بێت چۆن ئیستا حکومه‌ت ده‌ستی والایه‌ له ‌ئاست پێدانی پاره ‌و سولفه‌ به‌ رێژه‌ی زیاتر له‌ میاره‌ها دۆلار بۆ دا‌وه‌ت و ته‌شریفاتی و چالاکی حزبی ئه‌و هاش ئه‌وبه‌ریوه‌به‌رایه‌تیه‌ سه‌ربشک بێت له‌ ره‌ت نه‌کردنه‌وه‌ی پرۆژه‌کانی گه‌نجان له‌سه‌رجه‌م شارو شارۆچکه‌کان به‌دور له‌ حیزبایه‌تی ته‌نها داوای سیڤی و ئامانجی پرۆژه‌که‌ بکرێ ، دڵنیام که‌ گه‌نجان زۆر ئاسوده‌ده‌بن دامه‌زراندنیشیان ناوێت ،
ئه‌و هه‌موو پاره‌یه‌ی که ‌بۆ فه‌رمانبه‌ران خه‌رج ده‌کریت له‌ سه‌رجه‌م کوردستاندا ئه‌وه‌نده‌ بۆ پرۆژه‌ سه‌رف نه‌کراوه‌ گه‌ر له‌ پرۆژه‌کاندا سه‌رف بکرایه‌ له‌ دوبه‌ی خۆشتر ده‌بوو کوردستان.
کوردستان گه‌رچی ده‌وڵه‌ت نیه‌ ..گه‌ر به‌راوردی بکه‌ین له‌گه‌ل وولاتێکی ئه‌وروپیدا نه‌ک هێنده‌ به‌ڵکو دوهێنده‌ش زیاتره‌ ، له‌ ئه‌وروپا ته‌نها (خمینته‌) که‌ شاره‌وانی ده‌کات هه‌موو ئیشووکاره‌کانی شارێک راده‌په‌رێنیت هه‌ر فه‌رمانبه‌ره‌ش کاریک ده‌کات یه‌کیک کاری مۆله‌تی شۆفێری یه‌کیکیتر ریگاو بان تادوایی..هید ،وه‌به‌زوترین کاتیش کاره‌که‌ت بۆده‌که‌ن که‌فه‌رمانبه‌ره‌کانی به‌قه‌د فه‌رمانگه‌یه‌کی کوردستان ده‌بیت ئه‌وه‌نده‌ فه‌رمانبه‌ری که‌مه‌ سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی سه‌رۆکه‌که‌ی به‌پاسکیل ده‌جیته‌وه‌مال‌ ،
به‌بیرمه‌ کاتیک له‌کوردستان بوم داوای جه‌وازی عیراقیم کرد له ‌جه‌وازات تا داواکاریه‌که‌م ته‌واو بوو زیاد له‌ په‌نجا فه‌رمانبه‌ر واژۆیان له‌سه‌رکردوو پاشانیش وتیان چاوه‌رێ بکه‌ تا 4مانگ به‌واسته‌وه‌ ته‌واوبوو ، هه‌رشیت بوم که‌جی له‌ئه‌وروپا یه‌ک وینه‌م بردو جومه‌ پرسگه‌ ناردیانمه‌ لای فه‌رمانبه‌ریک وتی دوبه‌یانی وه‌ره ‌وه،‌ که‌سه‌ردانم کرده‌وه‌ هه‌ر له‌لای ئه‌وفه‌رمانبه‌ره‌ وه‌رم گرته‌وه‌ ،
له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا گه‌ر که‌سێک خویندن ته‌واو بکات له‌ ئه‌وروپا خۆ هه‌مویان دانامه‌زرێنن حکومه‌ت شتی تری دۆزیوه‌ته‌وه‌ تا مه‌شغول ببن و داهاتیشیان هه‌بێت له‌وانه‌ بۆکردنه‌وه‌ی هه‌ر مارکیت و و پرۆژه‌یه‌ک بڕێک پاره ‌ده‌دات وه‌ ئه‌وه‌ی بیه‌وێت له ‌که‌رتی تایبه‌ت کاربکات له‌گه‌ل ئه‌وبروانامه‌ یه‌ ده‌بێت (ئۆپ لایدن)ی هه‌بیت له‌و پیشه‌ی هه‌لی ده‌بژیریت و ده‌ی کات ده‌شبینرێت گه‌نجانی ئاسوده‌ن نازانرێت ئه‌م به‌رپرسانه‌ی ئێمه‌ بۆ نابنه‌ نقڵ کردنی ئه‌و سیسته‌مه‌ جوانا‌نه‌ی که‌ده‌یبینن خۆ هه‌مویان ئه‌وروپایان بینیوه‌و زۆربه‌شیان مافی په‌نابه‌رێتیان هه‌یه‌.
[email protected]
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە