کرێکاران هه‌میشه‌ بونه‌ته‌ قووربانی !!

Sunday, 01/05/2011, 12:00





کرێکاران توێژێکن هه‌میشه‌ ده‌ستیان هه‌بووه‌ له ‌بنیات نانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگاکه‌مان هه‌ر له‌ شۆرش تا نوێکردنه‌وه ‌و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کوردستان بۆیه‌ له ‌پێناو بژێوی ژیان و‌‌ قوتی رۆژانه‌یان که‌ ئه‌مانیش ئاره‌زویان ده‌کرد وه‌ک هه‌ر فه‌رمانبه‌ر و خاوه‌ن موچه‌ی باش بگوزه‌رانایا به‌ڵام قه‌ده‌ر وایان لێکردوه‌ که‌ پیشه‌ی کریکاری هه‌لبژێرن له ‌به‌ر ئه‌وه‌ی رێگای ترنه‌ماوه‌ تاتروسکایه‌کی هه‌بێت بۆ به‌ هانا چونیانه‌وه‌ بۆپه‌یداکردنی چه‌ند دینارێک رۆژانه‌ ئاره‌قی ناوچه‌وانیان ده‌رژن تا ساتێک خۆیان ئاسوده‌بکه‌ن له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرتنی پیشه‌ی کرێکاریان خه‌ڵکانی چاو و گیرفان پر پاره!! به‌ شێوازی نزم سه‌یریان ده‌که‌ن‌ ، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی هه‌ر حیزب و لایه‌نێکیش بازرگانیان پێوه ‌ده‌کات له‌سه‌رو ئه‌مانه‌شه‌وه‌ یاسایه‌ک نیه‌ بۆ رێک خستن و داکۆکیکردنیان ته‌نها یاسا کۆنه‌که‌ی ساڵانی هه‌شتاکان نه‌بێت ئه‌ویش به‌فکری حکومه‌تی به‌عس دارێژراوه‌ پێویست بوو یاسایه‌کی نوێیان بۆدابنرایه‌ به‌ڵام سه‌ره‌رای بونی حکومه‌ت و په‌رله‌مان چه‌ند وه‌خته‌ جه‌لسه‌یه‌ک یا ووتووێژێک نه‌کراوه‌ له ‌سه‌ر کرێکاران هه‌رچه‌نده‌ له ‌کاتی هه‌ڵبژاردن و بۆنه‌کاندا په‌نا بۆ کرێکاران ده‌برێت تا لێیان کۆببنه‌وه‌ .
نه‌ده‌بوا رۆژی 1_5 با ئاسانی و ساده‌یی به‌رێ بکرایه‌ ده‌بوا کر‌ێکاران خۆیان ئه‌م رۆژه‌یان بکردایه‌ پشوو بگره‌ پێشتریش خۆیان بۆ ئاماده‌بکردایه‌ له‌ به‌ر بونی که‌رنه‌ڤاڵی له‌ جۆری ئیل به‌گی جاف ، چی ده‌بوو له‌ پاڵ ئه‌و هه‌موو که‌رنه‌ڤال و بۆنانه‌دا کارنه‌ڤاڵێکیش بۆ کرێکاران بناسرایه‌ به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌م رۆژه‌دا نه‌ک ساتێک ئاسوده‌یان نا که‌ن به‌ڵکو ناشهێڵن کۆببنه‌وه‌ مه‌گه‌ر گوناح گوناح ده‌رده‌ دڵی و مه‌ئساته‌کانیان بۆ یه‌کتری باس بکه‌ن له‌ کو‌چه‌و کۆڵان و سه‌ر ئیشه‌کانیاندا زۆربه‌شیان هه‌رنازانن که‌ 1ی ئایار چیه‌؟ له ‌به‌ر به‌رز نه‌ نرخاندن و ئاشنا نه‌ کردنی زیاتری ، ته‌نها به‌ یاننامه‌ ره‌نگاو ره‌نگه‌کان نه‌بێت
‌ 1ی ئایار له‌ ئه‌مه‌ریکا به‌کۆبوو‌نه‌وه‌ی سه‌دان و هه‌زاران کرێکاری زوڵم لیکراو له‌م رۆژه‌دا ده‌ستیان به‌مانگرتن و رێپێوان کرد بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافه‌کانیان‌ که‌ بوه‌‌‌ مایه‌ی ده‌نگ دانه‌وه‌ی له ‌هه‌موودنیادا ئه‌وه‌بوو کرێکاران ئه‌م رۆژه‌یان دیاریکرد به ‌جه‌ژنی کریکاران
به ‌هیوام هه‌میشه‌ کرێکاران له‌ش ساغ و ئاسوده‌بن له‌م رۆژه‌شدا پیرۆزباییان لێده‌که‌ین
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە