کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

به‌کر حه‌بیب: پۆستکارت

سلێمانی له‌وه‌ته‌ی من چاوم به‌ ڕوت هه‌ڵهێناوه...... وه‌ک په‌روانه‌ی ده‌وری چرا ڕۆحم له‌ ڕۆحت ئاڵاوه..... پۆستکارتێکی کۆنی ئه‌وسای ساڵانی هه‌شتام لا ماوه....... وه‌کو که‌سێکی... ئاڵوده هه‌مو ڕۆژێ چه‌ند جار .... بۆنی پێوه ده‌که‌م.... ماچی ئاسمان و شه‌قام و تاکه بینای به‌رزت ده‌که‌م... نوسراوی به‌شی...

به‌کر حه‌بیب: عه‌شقنامه‌

ئه‌گه‌ر بوم به شه‌وقی مۆمێ ، کۆتا به‌ عه‌ده‌م بهێنم شه‌رت بێ له په‌نجه‌ره‌ی ماڵتا خۆم و شه‌وم بسوتێنم تا دوا هه‌ناسه‌م تارمایی دڵه‌ڕاوکێیت بڕه‌وێنم حه‌زی دێرینم وه‌ک نه‌مام له باخچه‌ی دڵتا بڕوێنم... ئه‌گه‌ر کرا وه‌ک کۆترێ هێلانه‌که‌م دێنمه ماڵت وه‌ک گۆچانێ خۆم کوڕ ده‌که‌م بۆ له‌نگه‌رگرتنی باڵت وه‌ک...

به‌کر حه‌بیب: بڕیارێکی شاهانه

هیچ گومانت هه‌یه‌ که تۆ شازاده‌ی وڵاتی منی له سه‌ر ته‌ختی پادشاییم ، هه‌ر خۆت خانمی یه‌که‌می تۆی که فه‌رمانی هاتو و چۆی شه‌پۆلی خوێنه‌که‌م ده‌ده‌ی له ناو کۆشکی ئه‌م دڵه‌ما سیسته‌می وڵات ڕێکده‌خه‌ی..... گومانت هه‌یه‌ قانون و قه‌باڵه‌ و ده‌ستوری وڵات تۆ نه‌بیت هیج کاربه‌د‌ه ستێ ، واژوی کۆتای له‌سه‌ر...

به‌کر حه‌بیب: غه‌زه‌لنوسێکی ئه‌م ده‌هره

من له‌م ده‌هره‌ی ته‌مه‌نمدا غه‌زه‌لنوس ئاسا ده‌خوێنم شه‌وو ڕۆژ و ساته‌کانم به‌ته‌نها ناوی تۆ دێنم ده‌مه‌وێ بفڕم به‌ که‌ونا بۆ باغی عه‌شقی به‌رینت چیرۆکی مه‌لای هاجه‌ری بشوبهێنم به ئه‌وینت تۆ به‌هاربانوی‌ مه‌خلوق‌ و فریشته‌یه‌کی باڵدار بی له ‌شه‌پۆلی فیکری منا ڕه‌نگ و ڕۆحی پڕ خه‌یاڵ بی منیش...

به‌کر حه‌بیب: ته‌مه‌نی ده‌سخه‌ڕۆم

حاشا مه‌که له په‌یمانێ ، دڵت دای به‌ دڵی تینوم مه‌نێژه په‌ری خه‌یاڵی ، ڕۆژانی عه‌مری داهاتوم که تۆ بویته توێشوی ڕێگه‌م ، جێم مه‌هێڵه له‌ نیوه‌ی ڕێ با کۆرپه‌ی نوستوی خه‌یاڵم ، به‌ زه‌نگی مه‌رگم هه‌ڵنه‌سێ بۆ ، هه‌رچی ڕه‌نگێکی جوانه ، تۆ ده‌یگۆڕی بۆ ڕه‌نگی ڕه‌ش ته‌ماوی ده‌که‌ی به ناهه‌ق ، تیشکی...

به‌کر حه‌بیب: له چاوه‌ڕوانی (گۆدۆ) دا.....

چاوه‌ڕوانی دیده‌نی ئه‌و ، پێی چه‌شتم ناسۆری ژیان وه‌ک چاوه‌ڕوانی هه‌نگێکه ، بۆ ماچی ده‌می چرۆکان له‌ شاقه‌ڵای به‌فرێک ده‌چێت له نێوه‌ندی وه‌رزی زستان که به‌ ترسه‌وه‌ ده‌ڕوانێ له‌ خۆری ده‌م که‌لی به‌یان ئه‌م هه‌موو عه‌مره‌م سه‌رف کرد ، نه‌مبینی خونچه‌ و چرۆیه خه‌ڵکی به پلار جارجارێ , ده‌ڵێن :...

به‌کر حه‌بیب: ناڵه‌ی من و مام هێمن....

پڕ به‌ دڵ مات و زه‌لیلیم هاوده‌می گیانم له‌کوێ بێ حه‌واس و بێ ده‌لیلم سۆمای چاوانم له‌ کوێ زاهیدێکی خه‌لوه‌تی ڕه‌ش نوری تابانم له‌ کوێ شێخی ڕۆحم بێ موریده زیکری جارانم له‌ کوێ وا به‌ ته‌نها له‌ هه‌واری نه‌حس و شومی غوربه‌تا خه‌م له‌ کۆڵم ماڵی چۆڵم ده‌نگی ئه‌نیسم ده‌وێ وا ته‌ناف و تاڵی کاڵی دوکه‌ڵم...

به‌کر حه‌بیب: ته‌واری خه‌ڵکی شار...شارم

شاری عه‌شقم شاری خامۆش دایکی دڵسۆز سلێمانی تا دانه‌بڕام له‌ باوه‌شت قه‌دری سۆزی تۆم نه‌زانی ئاخرچۆن بتوانم بێ تۆ دڵ به‌ هیچ خاکێ خۆش بکه‌م له‌ دوای سه‌رکه‌شی ئه‌زمه‌ڕت سه‌ر‌نج له لوتکه‌ی تر بده‌م چی شه‌قامێ له جیهاندا وه‌ک مه‌وله‌وی و جاده‌ی کاوه له خۆ ده‌گرێ ترپه‌ی عه‌شقی ئه‌و هه‌موو دڵه‌ سوتاوه یان...

به‌کر حه‌بیب: له‌دایکبونی هۆنراوه

هه‌ر ساتێ بینی خامه‌که‌م ، ئیتر کاتی خه‌ڵوه‌تچونه کاتی فڕینه‌ بۆ فه‌زا ، ده‌سپێکی نوێی یاخیبونه زانی ده‌زووی ئه‌ندێشه‌یه‌ک ،‌ خه‌ریکه ڕۆحم ده‌پسێنێ باڵی په‌یڤێک له‌ خه‌یاڵا ، بۆ ئاسمان هه‌ڵمده‌فڕێنێ ئیتر وه‌ک دوانه‌یه‌ک بۆ من ، نورێک ده‌خاته گیانمه‌وه ورده ژانی هۆنراوه‌یه‌ک ، ده‌خاته نێو چاوانمه‌وه...

به‌کر حه‌بیب: مسکی خیتام ،، سلێمانی

کۆچه‌که‌ت کاره‌ساته و یادگاریت ناسڕێته‌وه بێ تۆ چرکه‌ی کاژێرێ به‌ساڵێک ده‌بڕێته‌وه خۆ پێم وتی که غوربه‌ت سه‌خته وده‌ت توێنێته‌وه هه‌ر ڕێگه‌یه‌کیش بگریت بۆشارت دێنیته‌وه،،،،، گه‌ردون هێنده ئاڵۆزه مرۆ خۆشی نازانێ قه‌ڵه‌می چاره‌نوسی ده‌یدات به چ کاروانێ به‌ڵام ئاکامی ئه‌وه‌ی له‌م شاره‌دا ژیاوه ئه‌وه‌ی...

به‌کر حه‌بیب: چه‌ند بێ تۆیم پێوه دیاره

ئێستا ده‌زانم که تامی غه‌ریبی ڕۆح ، چه‌ند گرانه زانیم ، شیعر و په‌یڤه‌کانم چه‌نده چاویان به‌ گریانه چه‌ند تاڵ و چه‌ند جگه‌ر بڕه‌ ، شه‌وی دور له تۆ شاره‌که‌م چه‌ند وشکه‌ڵان و زه‌ردباو و بێ بارانه ، به‌هاره‌که‌م زۆر گه‌ڕام به‌ ناو شارانا زۆر وڵاتم په‌یکردووه که‌چی ئه‌م ڕۆحه‌م له‌...

به‌کر حه‌بیب: ملوانکه‌ی یاده‌کان

مه‌یسڕه‌وه‌ یاده‌وه‌ری ئه‌م عه‌شقه‌ پر زوخاوه‌ی من خۆ هه‌ر ئه‌مانن له‌نگه‌ری باڵی شکاوی من ده‌گرن هه‌ر شریتێک نین یاده‌کان ، وا هه‌رزان فرۆشیان ده‌که‌ی له‌ بازاڕی بێوه‌فاییت به‌ که‌مترین نرخیان ده‌ده‌ی کوانوی گه‌رمی عه‌شقم تازه بۆ بینینێ کڵپه‌ ده‌گرێ گه‌ر ڕابردوی بسڕیته‌وه ڕۆحیشم له‌گه‌ڵی ده‌مرێ...

به‌کر حه‌بیب: نیشتیمان و،،،،، به‌ڵای ئاسمان.....

ئیمه فێرین،،،، هه‌رچی جارێ هه‌ر به‌ڵایه‌ک که له‌ ئاسمان دێته‌خوارێ.... شان و پیلی ئیمه ده‌گرێ ئه‌و به‌ڵایه که ده‌گاته نێوانی ئاسمان و زه‌وی ئه‌درێسی سه‌ر خۆی ده‌گۆڕێ.... به‌ دوای نیشتیمانی خه‌ما به‌ عه‌زره‌ته‌وه ده‌گه‌ڕێ.... تا له‌ ناو تۆپی زه‌ویا که‌نار ده‌گرێ... له‌ هه‌رێمه‌کانی دونیا...

به‌کر حه‌بیب: وه‌سیه‌ت ‌بۆ‌ خامه‌

هاوڕێی ‌ژیانی ‌غوربه‌تم‌‌ خامه‌که‌م‌ هاوه‌ڵی‌ گیانم بنووسه ‌‌ئه‌مشه‌و ‌‌ڕۆمانێ ‌له ‌‌‌هه‌نسکی بێ ‌گریانم له ‌خه‌رمانی ‌ئه‌و ‌ته‌مه‌نه‌ی ‌کامم ‌نه‌کرد و ‌‌ئاو‌بردی له ‌گه‌روویه‌ک‌‌ که‌ نه‌یکێشا‌ بێجگه ‌له ‌هه‌ناسه‌ ساردی پڕ‌ که‌ره‌وه‌ دێره‌کانی ‌لاپه‌ڕه‌ی‌ ڕه‌شی ‌ئه‌م ‌ژینه‌م ‌زنجیر و کۆتی ‌‌ئه‌م ‌دڵه...

به‌کر حه‌بیب: مانای ژیان

ژیان وه‌کو ڕوبارێکه لێل و لیخنه ئاوه‌که‌ی ئاڵۆز و پڕ پێچ و په‌نا به پێچه‌وانه‌ی ناوه‌که‌ی مرۆڤی ژیر تینوێتی خۆی ده‌شکێنێ له سه‌رچاوه‌که‌ی مه‌له ناکات له که‌نار و ڕۆخه مه‌نگ و ته‌نکاوه‌که‌ی.... له‌و ساته‌وه‌ی حه‌واو ئاده‌م گازیان گرت له سێوی جادو ئیدی ژیان ڕقی هه‌ڵگرت ، شه‌ڕی مرۆکان به‌رپابو حیکمه‌تی...