ته‌مه‌ن هینده خێرا ڕۆیی , ئه‌و چل ساڵه‌ی که ژیاوم پێموایه له خه‌وێکی قووڵ تازه خه‌به‌ریان هێناوم له‌بیرم دێ که هه‌میشه باوکم ده‌یووت کوڕی شیرین ژیان پێچی مێزه‌رێکه و هه‌موو پیر ده‌بین و ده‌مرین زۆر گرنگیم نه‌دا به‌وه ، به‌س ئێستا مانای ده‌زانم که چۆن گه‌شتمه نێوه‌ی ڕێگا ، بێ ئه‌وه‌ی به...
من تیناگه‌م له په‌یام و ڕازی قوڵی ژینه‌که‌م که هه‌میشه هاوه‌د‌می گریان و زار‌و شیوه‌نه گاه به پاشایی ده‌بینی وه‌زع و حاڵ و پیشه‌که‌م گاهێ یه‌خسیره به ئاهی سیلسیله‌ی ته‌فکیره‌وه ساتێ ڕه‌نگ وبۆی به‌هاریی باعیسی خه‌نده‌ی دڵه ساتێکیش غه‌رقی شه‌پۆلی مه‌وجی پڕ ئه‌سرینه‌وه کێ که‌ناری پڕ قه‌راری شاری...
هێنده‌ی ترسی هه‌موو جیهان ترسم له دابڕانه لێت چنگی ڕه‌شی مه‌رگه‌ساتیش ، هێنده‌ی ئه‌وه نامترسێنێت ئه‌وه‌نده وابه‌سته‌م به تۆ که هه‌ندێ جار هه‌ستم وایه ڕه‌وتی هه‌ردوو شاخوێنی من له ژێر فه‌رمانده‌ی تۆدایه ئه‌ی نا‌بینیت له‌گه‌ڵ گرژیت زه‌ردو زه‌عیفه ڕوخسارم به خه‌نده‌یه‌کیش پاراوه ، مه‌زرای...
ته‌م و مژی دیه‌ی منه ، به‌ری ئاسمانی گرتووه ئاهی ساماڵێکی ونه ، بروسکه‌ی دروست کردووه ئه‌و ڕه‌هێڵه و لێزمه و تاوه ، له ڕۆحمه‌وه هه‌ڵکشاوه ڕه‌نگاڵه‌ی په‌لکه‌زێڕینه‌ی به هه‌نسکم ده‌وره داوه گڕی چه‌خماخه‌ی ئه‌و هه‌وره ته‌زووی ژانی ناو دڵمه ڕێژنه‌ی به خوڕی بارانی ، ئه‌شکی چری پڕ کوڵمه من نازانم...
کیشوه‌رێکی پڕ ئه‌وین بووم ، که‌وتمه ژێڕ ده‌ریا‌ته‌وه بووم به داوی پڕ له مه‌کری رۆیینی باڵاته‌وه پاڵه‌وانێکی به‌عیززه‌ت دڕده‌ری ساتی خه‌ته‌ر زاهیدم ئێستا بۆ تامی به‌ی ، سه‌ره‌ڕۆ و بێ سه‌مه‌ر ڕۆحی خۆم داوه به ژه‌هری شیله‌که‌ی گۆناته‌وه....... بۆ گه‌یین به وه‌سڵی جوانت ده‌روه‌زه‌ی شارانه‌که‌م...
خۆزگه و خه‌ڵات خۆزگه گوڵێ دڵی منیش وه‌ک دڵی تۆ بێباک بووایه هێنده کۆڵی خه‌م و ژانی , به‌م عه‌شقه‌ت هه‌ڵنه‌گرتایه له جومله و کۆڕی عاشقانا سه‌یر و سه‌فای بکردایه نه‌ک ئه‌وه‌نده پڕ له حه‌ز و تاسه‌ی بینینی تۆ بووایه گوڵێ خۆزگه تۆش ده‌تزانی عه‌شق به‌شی بێدارانه گێنگڵێکی تاڵی شه‌وه ، که‌چی...
شه‌وی تاریک،،،، له‌م ده‌ربه‌ندی عه‌ده‌مه‌یا مه‌مسوتێنه مه‌مکه به سوتماکی ڕۆحی فرمێسکێک و مه‌مگرێنه لێم‌گه‌ڕێ با له باوه‌شتا چاوم به‌س (ڕه‌ش)ی ببینێ تا زنجیره‌ی ئه‌م خه‌یاڵه‌م له‌م گه‌ردونه دامبڕێنێ مه‌مدوێنه،،، با تێر بگریم بۆ پایزی ئه‌م ته‌مه‌نه هه‌ڵبێم له‌ده‌ست شه‌وق و تیشکی ڕۆژه‌کانی ئه‌م...
پاکترین بێ گۆی سه‌ر زه‌وی و ڕاست بێژێکی وه‌ک ئاوێنه نیه نزیکتر له مرۆڤ له سه‌راپای ڕوی زه‌مینه بۆیه هه‌موو ڕۆژ که هه‌لسایت ، بڕوانه له ئاوێنه‌که‌ت چونکه به ڕونی و شه‌فافی نیشانت ده‌دا ، وێنه‌که‌ت گوڕنکاری له ڕواڵه‌ت کاری سروشتیی خودایه جوانی ده‌رون سامانێکه تا دوا نه‌فه‌س له‌گه‌ڵتایه گوێ له پیاهه‌ڵدانێ...
شه‌و که باڵی دا به‌سه‌ر شار , ڕۆژ ده‌کاته عه‌بدی خۆی وه‌ک که‌سێکی تاسه‌باربێ غه‌رقی گریانی ده‌کا ڕه‌ونه‌قی ڕووی خۆر ده‌گۆڕێ ده‌یمرێنێ ڕه‌نگ و بۆی چاوی پڕ نور و تریفه‌ی مانگی تیا په‌خشان ده‌کا له‌و ده‌ما سه‌رجه‌م عمومی ئینس و جن خامۆش ده‌بن هه‌رکه‌سه و له مه‌سکه‌نی خۆی حوکمی حاڵی خۆی ده‌کا...
من چیم هه‌یه گه‌ر تۆ‌م نه‌بێ جگه ، خامه و شیعره‌کانم.... چی شک ده‌به‌م گه‌ر تۆ‌م نه‌بێ جگه ، له خه‌م و گریانم........ من چیم هه‌یه گه‌ر تۆ‌م نه‌بی زمانی پڕ و پژاوی فه‌نتازیای هۆنراوه‌کانم...... من چیم هه‌یه گه‌ر تۆ‌م نه‌بێ تا ببێته ئه‌و به‌نداوه‌ی کۆده‌بێته‌وه له ناویا شه‌پۆلی گشت سۆزه‌کانم.........
له‌گه‌ڵ خۆرا تۆ هاتیت و گزنگیت کرده چه‌تری سه‌ر له‌گه‌ڵ عه‌شقا بۆ ژوانم به‌رگی زێڕینت کرده به‌ر که ده‌رکه‌وتی وه‌کو نورێک دڵت کرده چراخانێ ئه‌م هه‌سته ڕوناکه‌ی دڵم عاشق نه‌بێ کێ ده‌یزانێ له‌وه‌ته‌ی ته‌نافی ئه‌وین بۆته جێگه‌ی خه‌و و شه‌وم ناسره‌وێ ساتێ ئه‌م دڵه‌م بێ پرزه‌یه شه‌و و خه‌وم ئه‌م...
وه‌ک سۆفیه‌کی گه‌ڕیده ، له خانه‌قات دام کوتاوه عیباده‌ت و ئه‌وینداریم ، به‌یه‌که‌وه گرێداوه تاوێک بۆ کردگار زیکرم ، تاوێک بۆ تۆیه فه‌غانم بۆ ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوکتان هه‌میشه ڕوو له ئاسمانم عه‌شقی ئیلاهی و عه‌شقی تۆ ، بووه‌ته پیشه‌م له خانه‌قا به ئه‌وین پڕ پێزه دڵم ، سوجده و کڕنوشیش بۆ خودا...
شیعر چیه ئه‌گه‌ر نه‌بێت به چوارچێوه‌ی وێنه‌کانت له جیهانی فه‌نتازی خۆی شیکار نه‌کات سیمای جوانت شیعرێ گه‌ر نه‌توانێ وه‌سفی ، شێوه‌ت بکات به خه‌مباری نه‌کێشێ تابلۆی پڕ هه‌ستی ، دونیای ڕازی ئه‌وینداری ده‌با به‌یت و بڕگه‌کانی ، بکرێنه سوتوو بۆ سه‌ر گۆڕ گرفتار بێ بیژه‌ره‌که‌ی ، به زامی سه‌ختی پڕ...
دونیایه‌کی سه‌یره خه‌ڵکی بۆ وایان به‌سه‌رهاتووه بۆچی مانای سۆزداریان له فه‌رهه‌نگیان ، لابردووه نه ژیربێژێ ، وه‌کو جاران ، له خێزاندا بونی ماوه نه ریش سپی ، پیاو ماقوڵی ، جێگه‌یه‌کی بۆ دانراوه حورمه‌ت و پایه‌داری تاک ، له کۆمه‌ڵگه جێی پرسیاره خۆشه‌ویستی لای مرۆکان به یه‌کجاری باری لاره بێخه‌وشی...
له‌م وڵاته دوره ده‌سته له‌م گیانه‌ڵلا و مه‌رگی گیانه له‌م غوربه‌ته له‌م ساته‌دا ،،،، که مه‌رگ مۆته‌که‌ی شانه گه‌رچی ڕۆحم له‌سه‌فه‌ره و هه‌ناسه‌شم گه‌لێک ته‌نگه سه‌یره پشتیشم چه‌ماوه...... ئاواش چاوم له شه‌به‌نگه....... عه‌زڕایلیش له ژوور سه‌رم ،،،، گوڵی سورم نیشان ده‌دا عاجباتیه ... تا ئه‌م...