له کارنامه‌ی مرۆی سه‌ر راست ڕاستبێژی و ڕاستی وتنه ده‌ستورو یاسای ئاسمانیش بۆ خیر و چاکه‌کردنه که‌چی ئه‌مڕۆ کافر بوونه ، هه‌ڵماڵینی روی درۆزن له گرتنی سه‌نگی حه‌قا ، زۆرت لێ ده‌بنه دوژمن یاسای زه‌مه‌نی عه‌وله‌مه ناپاکی و ههڵخهلهتانه جوانترین ڕۆڵیش ، جاسوسی و ده‌ستبڕین و فریودانه الله ،...
سه‌رنجم دا له جیهانی خه‌یاڵی پڕ ئه‌ندێشه‌وه بڵێسه‌ی سوتانی بیرم ئاسمانی تۆ ده‌گرێته‌وه نوکی پێنوسم بێ وچان دێڕه‌کان پڕ ده‌کاته‌وه دێڕی په‌ڕاویش ئاساری سپیه‌تی خۆی ده‌شواته‌وه بێ ئاگا هه‌رچی ده‌نوسم ، له ئاکاما ناوی تۆیه ڕه‌نگڕێژی ئه‌وان تان و پۆی چیرۆکی عه‌شقێکی نوێیه هه‌رچی تابلۆی شیعریم...
بۆچی دڵی منت شکاند هێشتت بێ دڵ بڕۆمه‌وه وات لێکردم له ڕوباری خوێنی دیه‌م بخۆمه‌وه سوکناییت هات به ژانی من ، وه‌ک چێژ له ئازار چه‌شتنێ بڕیاری سه‌رکێشیت داوه له‌سه‌ر هه‌ڵه تێگه‌یشتنێ چۆن پێت کرا ڕۆژمێری ، ئه‌م ئه‌وینه‌مان بدڕێنی به چاوتروکانێک دڵ و جێژوانمان ، بسوتێنی که من دڵم وردوخاش بێ...
هیچ شۆخێک له مێژووی منا ، نه‌یتوانیوه بمتاسێنێ که‌س نه‌یتواتی به عه‌شقی خۆی ، بۆ چرکه‌یه‌ک بمگرێنێ کڵپه‌ی سۆزی هیچ نازدارێ ، نه‌یتوانی دڵم بسێنێ ته‌نها چرپه‌ی لێوی تۆ بو ، توانی که ههڵموهرێنێ بۆیه سوێندبێ بۆ له‌مه‌ودا ، واز له عه‌شقبازی بێنم بۆ که‌س چیدی دوای کۆچی تۆ ، دیه‌کانم نهگرێنم ...
ئه‌مشه‌و هاتوم له‌گه‌ل خامه‌م شیعرێک بکه‌ینه دیاری بۆت تاکو به‌یان ده‌سته‌و دامان شه‌ونمێک بین بۆ سه‌ر چرۆت کانی حه‌زت ڕوون که‌ینه‌وه ببینه خووڕه‌ی ڕوبارت شه‌وقێکی ڕۆشنکه‌ره‌وه بۆ قه‌قنه‌سی شه‌وی تارت ... ئه‌مشه‌و په‌یامی پینوسم ئه‌وینداری لێده‌چۆڕێ هاتووه تا بێ هواییت ، به حه‌ز و ئاوات بگۆڕێ...
تاکو به‌یان ده‌سته‌و دامان شه‌ونمێک بین بۆ سه‌ر چرۆت کانی حه‌زت ڕوون که‌ینه‌وه ببینه خووڕه‌ی ڕوبارت شه‌وقێکی ڕۆشنکه‌ره‌وه بۆ قه‌قنه‌سی شه‌وی تارت ئه‌مشه‌و په‌یامی پینوسم ئه‌وینداری لێده‌چۆڕێ هاتووه تا بێ هواییت ، به حه‌ز و ئاوات بگۆڕێ وه‌ک گه‌دایه‌ک لهدهرگاتا ، داوای مشتێ ئه‌ڤین بکات...
وا نه‌زانی ئه‌م دڵه‌م بێ لوتفی تۆ ساکن ده‌بی چونکه دیاره نه‌بزی خۆی به نه‌بزی تۆوه گرتووه بێگومان مه‌حاڵه خوێنم له ده‌مارما بێ و بچێ بێ ئه‌وینت سست و زیله خه‌م خه‌مۆکی کردووه تۆ که دوکتۆری ڕه‌زیلی له ده‌وای ئه‌مدا مه‌که خۆت ده‌زانی چه‌ند که‌ڕه‌ت جه‌ڵده‌ی خه‌می تۆی گرتووه به‌کرحه‌بیب...
بۆچی له‌یه‌که‌م بینینا دڵت کرده قه‌ڵایه‌ک بۆم وه‌ک مۆمی شه‌وێکی یه‌ڵدا وات لێکردم بۆت بسوتێم چه‌ندین جار له ژوانگه‌دا سینه‌ت کرده جێگه‌ی شه‌وم تا ئێستاش به یادی سۆزی ئه‌و ساتانه‌وه ده‌خه‌وم نامه‌ی نانگهێشت و شه‌کراوت داوه‌ته ده‌ست دایکی پیرم شه‌کراویکی ژه‌هر ئامێز بۆ بۆ زامی دڵی ئه‌سیرم پیرۆزت...
له ده‌ریاوه شه‌پۆلێ دێ ، زه‌نگی مه‌رگی منی پێوه منیش مات و تاسه‌بارم ڕێبوارێ ماندوو به‌ڕیوه تۆش وه‌ک ره‌شی ئه‌م ته‌وێڵه بویته ئافات بۆ زه‌مانم به ده‌ست تۆ‌و سه‌دای شوومی ئه‌و ، پڕ گێنگڵه شه‌وه‌کانم چیبکه‌م زمانم لاڵ بووه ، شیعریشم بێ گۆ و بێ زمان بۆ بانگی مردنی ده‌ریا و عه‌شقت بۆته حیکایه‌تخوان...
گه‌ر ده‌ته‌وێ به‌م سه‌فه‌ره‌ت خۆت له من دووربخه‌یته‌وه بهرهوجیهانی خه‌م بڕۆیت بڕیاربهیت نه‌گه‌ڕێیته‌وه ئه‌وا منیش له‌گه‌ڵ ، هه‌نگاوی تۆ دوور له‌م شاره چاره‌یه‌ک ده‌دۆزمه‌وه بۆ دڵی شێت و په‌تیاره گه‌ر ئه‌مه دوا بڕیارته و په‌شیمانیش نابیته‌وه ده‌بێ په‌ڕه‌کانی مێژووی عه‌شقمان بخوێنیته‌وه شه‌ن...
وا نه‌زانی دڵم بێ تۆ چیدی بۆ عه‌شق لێنادا که جوانی وێنه‌ی خه‌یاڵت به خیانه‌ت سڕیه‌وه ئه‌م ئه‌وینه‌ت جوانه‌مه‌رگ کرد ، باخی عه‌شقت له من تێکدا دار‌و پهردووت لێم وێران کرد ، پهرژینهکهشیت بڕیه‌وه باخه‌وانێکی بێباک بوی ، گوڵت به نرخی دڕک دا که‌مته‌رخه‌میت ناو به‌هه‌شتی جێژوانی لێم ته‌نیه‌وه...
من که پێموابێ ژیانم بێ ژیانت ژین نیه چۆن ئیتر هه‌ناسه‌کانم ڕێی گه‌رووم ده‌گرنه‌به‌ر تۆش که هه‌ورێکی تۆراوی و باکت له زهردیم نیه چۆن قهڵاشی ناخی وشکم ، نێرگزی لێ دێته‌به‌ر ئه‌م دڵه‌م وه‌ک ڕایه‌ڵه‌یه ، بێ پایه و کاریتهیه باوه‌رم نییه که لاشه‌م ، خۆ راگربێ تاکو سه‌ر سه‌خته بارم ڕێی هه‌واریش...
چاو که نابینێ به یه‌کجار چاوێ بێجگه چاوی تۆ سا ئیلاهی ، نابینابێ بیلبیله‌ی کوێربێته‌وه که هه‌واری بێ هه‌واری ئه‌م دڵه‌م به‌س تۆی بوێ ڕه‌ببی چواروه‌رزه خه‌زانی باخی خۆی بچنێته‌وه تۆ که گوێ ناده‌ی بهحهشری ڕۆحی به‌نده‌ی پڕ که‌سه‌ر لێی گه‌ڕێ ، تا دڵ ، نیگار و شێوهتی بیرچێته‌وه تۆیه‌ک...
گه‌ر په‌نجه‌کانم گشت ببرنه‌وه په‌یڤ و هۆنراوه‌م له‌بیربه‌رنه‌وه بمهارن وه‌ک دان لهتویی دهستاڕا له رووی گه‌ردونا بمسڕنه‌وه.... گه‌ر له خاچم به‌ن بمکه‌ن به دارا سه‌رله‌نوێش گیانم وهبهربیننهوه له‌گه‌ڵ هاتنه‌وه‌ی هۆشم به گیانا ئه‌ی ڕه‌قیبه‌که‌ی کورد ده‌ڵێمه‌وه،،،، گهرنهک ته‌عریب و تهرحیلمان...
له‌وه‌ته‌ی خواوه‌ند نیگاری نه‌خشینی ڕووی تۆی کێشاوه وێنه‌کێشی وڵاته‌که‌م چۆکیان بۆ جوانیت داداوه وتیان ته‌لیسمی لێوانی وه‌ک زه‌رده‌ی مونالیزایه ئێمه‌ی به‌نده چۆن ده‌توانین ، بکێشن ئه‌و سیحری خوایه ئه‌م ده‌ست و قه‌ڵه‌مه‌ی عیززه‌ت شێوه‌و ڕه‌نگی په‌ڕی تیایه ته‌نها بهههیئهت ئینسانه ، ده‌نا حۆری ته‌جه‌للایه...