گوڵم ده‌زانی که عه‌شق وه‌ک شیعرێکی بێ وه‌زن و قافیه ... وایه ، وه‌ک ده‌ریایه,,, دڵێکی شه‌یدای تێی که‌وێ ... به ئاسانی لێی ده‌رنایه..... هاوکێشه‌یه‌کی لاسه‌نگه هیچ مامۆستایه‌کی کیمیا له‌م دونیایه , هاوسه‌نگی ئه‌وی پێ نایه..,,,
له له کۆبه‌ندی یادگاریتا ، سه‌رم کرنوش بۆ دیدارت ساڵه‌کانی عومرم ڕۆیین ، دواجار هاتمه‌وه هه‌وارت ئازیز تۆ یه‌که‌م نیگا بوی چاوه‌کانم پێت ئاشنا بوون مه‌ڕه‌نجێ لێم سلێمانی ، گه‌ڕامه‌وه پێش ئاوا بوون ئه‌ی شاره‌که‌م هه‌رچه‌ند گه‌ڕام شار ه و شار ، وڵات به وڵات نه‌مدی باڵاتر ، ترۆپکێ ، بگاته بڵندی باڵات...
هێنده سه‌یره , پێکی مه‌یم هه‌زار هێنده خه‌ست و خۆڵ بێ به‌ری لافاوی خه‌م ناگرێ له جێی کهول زیخ و خۆڵ بێ هێنده‌م نۆشی له‌م شه‌رابه , تا , تامی بوو به تامی ئاو له‌شم سست و بێ جوڵه بوو , تین و تاوی ده‌مارم خاو بۆیه مه‌ی نیه که چاره‌ی , ده‌ردی ده‌ستی قه‌ده‌ر ده‌کا که‌ی تامی تاڵی تاڵاوی...
نوسه‌رێکم دی ،،، که نوکی خامه‌که‌ی کرده تفه‌نگ په‌یڤی کرده فیشه‌کێک و نای به‌سه‌ر دڵیانه‌وه له به‌رامبه‌ردا ئه‌وانیش ساته‌وه‌ختێکی دره‌نگ خۆی و خامه و په‌یڤه‌کانیان هه‌ڵدانه زیندانه‌وه بۆ سبه‌ینێ ڕۆحی ئه‌و بوو به مه‌لێکی نه‌غمه‌خوان زۆر له‌وانی له خه‌وی قوڵ به ئاگا هێنانه‌وه ئه‌و ئێستا...
چاوه‌کانت تێیدا ونبون ، کڕوزه‌ی نزوله‌کانم نوقمی ده‌ریای پڕ له سوۆزن ، دیه تێڕاماوه‌کانم له‌به‌ر ده‌رگای زه‌مه‌نی تۆ ، ته‌مه‌ن چه‌قی لێم به‌ستووه چه‌ند ساڵێکه و ڕۆحی ماندوم ، تامی پشوی نه‌چه‌شتووه وا هه‌ست ده‌که‌م گه‌ردوون سڕه‌و زه‌وی له جوڵه وه‌ستاوه ئاسمان له خوڕه‌ی ئه‌سرینم ، تاو و لێزمه‌ی...
ئه‌م ژیانه ناهه‌مواره پڕ ئافات بێ چوار وه‌ررزه‌ی ساڵ له ژێر په‌رده‌ی ڕه‌شی شه‌ویا بمگرێنێ وه‌کو مناڵ په‌یکی مه‌رگ هه‌موو ساتێ گوڵێکی سورم بۆ بێنێ له‌ناو هه‌ر پێنج هه‌ستیاره‌که به ته‌نها چاوم بمێنێ هه‌ر هیوام هه‌یه به ژیان چونکه دڵم هه‌ر لێده‌دا کێ ده‌زانێ ئه‌جه‌ل که‌ی دێ و دوا گوڵی له...
من که شادی و پێکه‌نینی ئه‌م به‌هاره‌م بوو به سوێ به‌م هه‌موو زام و خه‌مه‌م ، کێ شک ده‌به‌م ڕوو بکه‌م له کوێ عه‌مری جوانیم له ئه‌وه‌ڵا بوو به هاوڕێی ده‌رد و ژان کێ هه‌یه ئازاری سینه‌م به ده‌وایه‌ک لابه‌رێ...... ئه‌م دڵه پڕ که‌سه‌ره‌م به گوژمی ئازارێ ڕما دڵ گلاراویه و له ژانا چرکه‌یه‌کیش...
یه‌که‌م چرکه‌ی ئه‌وینداربون له چاوه‌وه ده‌ست پێ ده‌کا هه‌ر چاوه فه‌رمانی عه‌شق به دڵی ناو سینه ده‌دا که‌چی تاوانبار هه‌ر دڵه که دادگا بۆی ڕاوه‌ستاوه که ده‌شزانێ ئه‌م فه‌رمانه له چاوه‌وه پێی دراوه دڵی داماو وه‌ک ئه‌سیرێ ده‌ست به‌سه‌ره له ناوه‌وه بۆیه ده‌بێ چی خه‌تایه بخرێته ئه‌ستۆی چاوه‌وه...
به‌م ئێواره دره‌نگانه به‌ره‌و کوێ هه‌نگاوت ده‌نێی ئه‌م دڵه پڕ خه‌م و ژانه جێده‌هێڵی بۆ کوێ ده‌ڕۆی له کڵپه‌ی گڕی ئه‌وینا سوتماکی لاشه‌که‌م ماوه ته‌نها ئه‌و شوێنانه دیاره که قامکی عه‌شقت لێداوه جێم مه‌هیڵه دوای ڕۆیشتنت ئاسه‌واریشم نامێنێ ئیدی کێ بێ دوای ئه‌م کۆچه‌ت ئێوارانم بلاوێنێ بمکاته گوڵدانی...
دڵم وه‌کو گه‌ڵای وه‌ریو له‌سه‌ر ڕێتا هه‌ڵکورماوه وه‌ک رێبوارێکی نابه‌ڵه‌د له دوڕیانی خه‌ما ماوه ببارێ وه‌ک لێزمه‌ی تاوێ ، به‌سه‌ر مه‌زراو کیڵگه‌ی وشکم ته‌ڕکه‌ره‌وه ڕوگه‌ی کۆنی جۆگه‌ی قه‌ڵاشاوی ئه‌شکم مه‌به به وه‌یشومه و نه‌هات کۆشکی ئاوات مه‌روخێنه وه‌ک نوری رۆژێکی تازه له ژیر هه‌ورا سه‌ر ده‌ربێنه...
لێم مه‌ڕوانه پێده‌که‌نم ناخم به خه‌م هه‌ڵته‌کیوه دوای ڕۆیشتنت ئاسمانی من ماچی ساماڵی نه‌دیوه سه‌یرم مه‌که که قامه‌تم وه‌ک دره‌ختێک ڕێک وه‌ستاوه ژانی ده‌هرێکی ته‌مه‌نم له دڵمدا حه‌شارداوه هێنده فرمێسکی غه‌ریبیم له شه‌وی ڕه‌شا ڕشتووه ڕۆح ئه‌وه‌نده‌ی باڵای که‌ژێ خه‌می دوری تۆی چه‌ستووه ...
به‌رده‌بازه سه‌ر له ڕێتا دڵ به خه‌م باری نه‌وی وه‌ک گه‌دایه بێ په‌نایه وێڵی شارانی مه‌که پڕ به پریاسکه‌م ئه‌وین و زیکر و فیغانی شه‌وه دڵ به هیوای پێکه‌نینه غه‌رقی سوتانی مه‌که بێ سنور پڕ نوره ڕۆحم ، هه‌وری ئه‌شکم وا ڕه‌وی به که‌وانی دوو برۆ و موژگت په‌رێشانی مه‌که چاوه‌ڕێن چاوان به عه‌زره‌ت...
کێ هه‌یه له‌به‌ر قه‌راری خالیقا نوتقی هه‌بێ گه‌ر قه‌رار بێ ، من به وه‌سڵت شاد ببم ڕۆژی ئه‌زه‌ل غه‌یری پۆخڵی له زاری ناحه‌زان چی سه‌وز ده‌بێ گه‌ر به حوکمی ئه‌و ته‌نافی گیانی تۆ‌و من یه‌کخرێ فێری وه‌ستان و بێباکی و لاموبالاتی مه‌که دڵ که فه‌رمانی جوڵانی خوێن و ئه‌وینی هه‌یه گوێ بده...
ڕێڕه‌وی ژیانی مرۆ ، پڕی له پێچ و په‌نایا زێڕه دان به‌خۆداگرتن ، وه‌ستان به ڕووی ڕه‌شه‌بایا ژیره ئه‌و که‌سه‌ی که چۆکی له هه‌ورازا بۆ دا نایا بیرمه‌نده مرۆی خۆڕاگر ، که هه‌رگیز ووره به‌رنایا شه‌وی تاریک به‌رگه ناگرێ ، میلی کاژێر له سوڕانه ئاکامی زام ساڕ‌ێژ بوونه ، پێکه‌نین کۆتای گریانه ...
خه‌لکی ده‌توانن پیم بڵێن ووشه‌ی سه‌رۆک مانای چی یه؟ سه‌رکرده‌ی پێنج ملێۆن نه‌فه‌ر کار‌و وه‌زیفه‌که‌ی چی یه؟ خه‌ڵکی ئێمه پێویستیمان به ڕێبه‌ر و سه‌رۆک نییه بۆ په‌ڕینه‌وه‌ش له ده‌ریای ئه‌م سه‌رنگونی و به‌ندییه بڕۆن گه‌نجینه‌ی نیشتیمان سه‌ره‌ونخون بکه‌نه‌وه زاری مناڵی هه‌ژار...