ڕۆڵه فرمێسکی تۆی ته‌مه‌ن پجوک , ده‌بێ کوته‌ک بێت بۆ ده‌سه‌لاتێ ده‌ریای ئه‌سرینی ئه‌و دوو چاوانه , موچوڕکه‌ی گه‌رمی مه‌رگیان بداتێ ڕۆڵه ئه‌و ئاهه‌ی پر به ده‌روونته , به ویژدانیانا بجیته خوارێ هه‌قی نزووله و دڵی پڕ کوڵت ، گابه‌ردی تۆڵه‌ی تۆی لێ ببارێ
بیست و سێ ساڵه نیشتیمان ، مه‌لێکی پڕ به ئازاره تینووی شه‌قه‌ی فڕینێکه له ناوه‌ڕاستی به‌هارا..... بیست و سێ ساڵه هه‌وارم ، له خه‌وی قورس ڕاچه‌نیوه که‌چی سه‌یره هه‌تا ئێستا ماچی ئازادی نه‌دیوه.... بیست و سێ ساڵه پیره‌مێرد سرودی نه‌ورۆز ناخوێنێ چاوه‌ڕێی نه‌وه‌ی نه‌وه‌یه ئاگری نوێ هه‌ڵگیرسێنێ له‌سه‌ر...
سلێمانی له دوریتا ، نازانم دڵ چۆن ده‌توانێ تا ئێستاش گوڕی خۆی هه‌بێ و لاواز نه‌بێ له لێدانێ له دوای نه‌رمه‌بای عه‌سرانت چ شه‌ماڵی ئێوارانێ فێنکی ده‌داته گیانم جگه له خه‌م و زریانێ چۆن ده‌هێڵم که شوناسم ، جگه تۆ بێ سلێمانی تۆ ناسنامه و په‌ساپۆرت و هه‌موو دوکومێنته‌کانی له جوانی وشه‌ی ناوه‌که‌ت...
ڕوو له کۆتام ، وه‌رزی وه‌رزی سه‌وزم تابێ و به‌ره‌و خه‌زان ده‌ڕوات ڕووبارێکم چه‌ندین ساڵه ، شه‌پۆل له که‌نارم ده‌خوات که‌چی تازه له ئینجانه‌ی ته‌مه‌نی نیوه ڕزیوم خونچه‌یه‌ک سه‌ری ده‌ردێنێ ، له ئاواتی هه‌ڵوه‌ریوم تازه ڕووم سورهه‌ڵده‌گه‌ڕێ ، که جوانێک سه‌رنجم ده‌دات تازه دڵی پیری سه‌نعان ، به نیگایه‌ک...
ئاساییه گوڵی ته‌مه‌ن له کۆتاییدا هه‌ڵوه‌رێ لق و گه‌ڵای دره‌ختی ژین ، وشک بێت و هه‌ڵبوه‌رێ ئاساییه ، ده‌ستی زه‌مه‌ن ، پشتێکی ڕێک بچه‌مێنێ شه‌خته‌ی سه‌رمایه‌ک له ناکاو ، وه‌رزێ گه‌ڵاڕێزان بێنێ ئه‌وه‌ی ئاسا نیه گوڵم ، له‌م سه‌رده‌مه چه‌وت و لار ا کاڵفام بکرێ به کاربه‌ده‌ست ، ڕۆشنبیر بکرێ به...
پێش ناسینت خانمه‌که‌م ، بیابانێک بووم به ته‌نیا به‌سته‌ڵه‌کێکی گه‌وره و سه‌خت ، له قوتبێکی دوری دونیا که تۆ هاتی شنه‌ی نه‌رمت ، هه‌ڵیکرد بوو بۆ هه‌سته‌کانم به سه‌وزی عه‌شقت داتپۆشی ، زه‌ردیی بیابانه‌کانم كێ هێنده‌ی من تینوی تۆیه ، کێ وشکی ناخی چه‌شتووه که‌چی بێباکانه ڕۆحت ، ڕۆحمی به‌جێهێشتووه...
ئه‌م شه‌و دڵم وه‌ک په‌پوله ، ده‌فرێ به ئاسمانی تۆیا وڕێنه‌ی عه‌شقی تۆیه‌تی ، ده‌دوێ له‌گه‌ڵ ڕۆحی خۆ‌یا پیت ده‌ڵێ ئه‌م سۆزه پاکه ، بۆ تۆ نه‌بێ ههڵناڕێژێ کلی چاوه‌کانت نه‌بێ ، رۆخی دیه‌ی بۆ نارێژێ ئه‌مشه‌و هاتوم بۆ به‌ر ده‌رگات ، تا شیله‌ی تۆ بێ ، خووانم بۆ عه‌شقی تۆ ئه‌م فرسهخهی ،...
به تاسه‌وه‌م بۆ چه‌ند ساتێک ، بڕۆمه‌وه ناو مناڵیمبه خه‌ونیش بێت شادبمه‌وه به ته‌مه‌نی شه‌ش حه‌وت ساڵیمبه شه‌قامی گهڕهکماندا ئێواره پیاسه‌یه‌ک بکه‌م باوه‌ش به دار تو و ژاڵهکهی ، به‌رده‌رگای حه‌وشه‌دا بکهمبه په‌رۆشم یه‌کجاریش بێت ، بچمه به‌ر قوتابجانهکهموهکو ئه‌وسا له شانما بێت ، جانتا پڕ له...
یه‌که‌م جار که له ده‌رگام دای ، لێت پرسیم کێم و چیم دهوێپێم ووتی ئه‌م دڵه شێته‌م هیوای وایه خۆشت بوێپهیمانمان دا تاکو مابین ، دڵ و جه‌سته‌مان هاوسه‌نگ بێتا ئامێزی گه‌رمی عه‌شق ، بۆ خه‌مه‌کانمان پارسه‌نگ بێبهڵام چی له ته‌وێڵم که‌م ، له‌م چاره‌نوسه نوسراوهخهمی نامۆیی بۆ من و بۆتۆش چاوه‌ڕوانی ماوهخۆزگه...
دوای چی له عه‌شقم تێده‌گه‌ی ، که ئێستا ده‌گه‌ڕێیته‌وه ئاسه‌واری ساردوسڕیت ، هه‌رگیز بۆ ناسڕێته‌وه... چیت لێم ئه‌وێ له‌وه زیاتر ، بویته شوعله و سوتاندمت درێژایی ئه‌م ته‌مه‌نه‌م ، خه‌مت دامێ و گریانمت هێشتا لاو بووم ، به‌فری سپی ، ده‌رگای تاڵی مووی پێگرتم ژیانێکی پڕ له گێنگڵ ، به سوێ و ته‌م...
که هانات بۆ دێنێ خه‌مێ ، که پێڵوت ته‌م ده‌یسوتێنێ که باڵای ڕێکی خۆتت دی ، کۆڵه ژانێ دهیچهمێنێ ئه‌و سا تێر سه‌رنجت بده ، له کۆبه‌ندی شیعره‌کانم شیکار بکه ، دێڕ به دێڕی ، مانا و مه‌غزای په‌یڤه‌کانم تێده‌گه‌ی هه‌ر جارێ خامه‌م ، پیتی ئه‌وینی نوسیوه به‌ردێکی بۆ کۆشکی عه‌شقت له دڵمدا...
قه‌ڵه‌مێکی بوێر کۆژرا و گه‌مژه‌کان ی ئه‌و ده‌ڤه‌ره وایان زانی ده‌نگی ئازادی ده‌کوژرێ،،، نه‌یانزانی له جێگه‌ی ئه‌و ، هه‌زار قه‌ڵه‌م ده‌بێته تارمایی و وه‌ک مۆته‌که سه‌ریان ده‌گرێ،،،، کاوهیهکیان له‌ناوبردین نه‌یانزانی،،،، هه‌موو ولات لێیان ده‌بێته هه‌ناسه‌ی ههلپروچقاوی گه‌رمیانی،،،،...
هۆ گۆڵێ گیان له خه‌ونێکا پڕ به ئامێز ڕامدهژێنی له ناوه‌ندی شه‌وی تارا به خه‌نده‌ت ڕامدهچڵهکێنی به عیشقه‌وه تێر ده‌ڕوانیت له خه‌می ناو دیه‌کانم گوێ ده‌گری بۆ سیحر و ڕازی هه‌موو بهیتهکانم له ژێر سایه‌ی ئاسمانی شار ئه‌وینم بۆ ده‌بارێنی که ناشزانیت به‌م ڕه‌فتاره‌ت خۆت و منیش ده‌سوتێنی وه‌ک...
ئه‌گه‌ر پرسیارم لێ بکه‌ی ،(بۆچی هۆنراوه ده‌نوسی) ؟ بۆچی لیوی ئازاره‌کان به ، وشه‌کان رادهموسی بۆچی به‌رگی نائومێدیت کردۆته به‌ر ، قه‌سیده‌کان بۆ نوکی خامه‌ت خستۆته ، به‌ر ڕه‌حمی به‌رداشی زه‌مان ... پێت ده‌ڵێم من له گریانی ، پڕ قوڵپه‌وه ئیلهام ده‌گرم بۆ له دایکبونی شیعرێ ، هه‌موو ڕۆژێ سه‌د جار...
ئه‌گه‌ر ڕۆژیک بڕیارت دا ، به دڵتدا ، بچیته‌وه وێسگه‌کانی گه‌شتی عومری عیشقت ، به‌سه‌ربکه‌یته‌وه له‌بیرت بێ ! یه‌که‌م وێسگه ، دڵی من بوو به‌ر له سی ساڵ گه‌رچی من خانه‌خوێ بووم بۆت ، که‌چی تۆ بوویته خاوه‌ن ماڵ به‌ڵام ئاواش ده‌سبه‌رداربووی ، له ئه‌وین و ، به‌جێت هێشتم دوای تۆ من بوم به...