کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چاو و دڵ

Tuesday, 19/03/2013, 12:00




یه‌که‌م چرکه‌ی ئه‌وینداربون له چاوه‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌کا

هه‌ر چاوه‌ فه‌رمانی عه‌شق به‌ دڵی ناو سینه‌ ده‌دا

که‌چی تاوانبار هه‌ر دڵه که دادگا بۆی ڕاوه‌ستاوه

که ده‌شزانێ ئه‌م فه‌رمانه له‌ چاوه‌وه پێی دراوه

دڵی داماو وه‌ک ئه‌سیرێ ده‌ست به‌سه‌ره له‌ ناوه‌وه‌

بۆیه‌ ده‌بێ چی خه‌تایه بخرێته‌ ئه‌ستۆی چاوه‌وه

چاو وه‌ک ته‌ڵه‌ی ڕاوچی وایه ، ‌ که که‌م که‌س لێی ڕزگار ده‌بێ

گه‌ر خه‌تایه‌ بکا عاشق هه‌ر چاوه‌ که‌ تاوانبار بێ



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە