دایکانی نیشتیمان
Wednesday, 04/07/2012, 12:00
له‌وه‌ته‌ی خواوه‌ند په‌تکی ناو‌کی ئه‌م کورده‌ی بڕیوه
سورێژه‌و زه‌ردویی و تاعون هه‌ناویان بۆ هه‌ڵکۆڵیوه
له‌وه‌ته‌ی هه‌یه فرمێسکی ، سه‌ر ڕوی دایکی خۆی سڕیوه
هیچ نیشتیمانێک وه‌ک ، هی من , ئه‌وه‌نده خه‌می نه‌دیو
له بیرم دێ تا کۆچی کرد ، دایکم هه‌ر ده‌گریا و ده‌یوت
خوایه شکورم به به‌شی تۆ ، سابیرم به ڕۆژگارت
ئێستا بۆم ده‌رکه‌وت که ژانی ئه‌وان وه‌ک دایکی نیشتیمان
خه‌باتی سه‌خت بوو هه‌روه‌ک ، سه‌ختی ڕێگه‌ی ڕۆڵه‌کانیان
ئێستا تێ ده‌گه‌م که چه‌نده پیرۆزه فرمێسکی ئه‌وان
بۆچی وا به‌حه‌سره‌ته‌وه هه‌میشه به کوڵ ده‌گریان
زانیم باجی ئه‌و ڕسته‌یه چه‌ن گاریگه‌ر بو له‌سه‌ریان
ڕۆڵی ئه‌وان چه‌ند گه‌وره بوو له سه‌رفرازی ئه‌مڕۆمان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست