ته‌واری خه‌ڵکی شار...شارم
Tuesday, 17/07/2012, 12:00
شاری عه‌شقم شاری خامۆش دایکی دڵسۆز سلێمانی
تا دانه‌بڕام له باوه‌شت قه‌دری سۆزی تۆم نه‌زانی
ئاخرچۆن بتوانم بێ تۆ دڵ به هیچ خاکێ خۆش بکه‌م
له دوای سه‌رکه‌شی ئه‌زمه‌ڕت سه‌ر‌نج له لوتکه‌ی تر بده‌م
چی شه‌قامێ له جیهاندا وه‌ک مه‌وله‌وی و جاده‌ی کاوه
له خۆ ده‌گرێ ترپه‌ی عه‌شقی ئه‌و هه‌موو دڵه سوتاوه
یان چ باخچه‌یه‌کی دونیا به‌وێنه‌ی باخی گشتی تۆ
له ئامێزیا سه‌دان داری شیعروچامه ده‌که‌ن چرۆ
بست به بستی کۆڵانه‌کان یادگاری وتاسه‌ی خۆی هه‌یه
ده‌رمانێکی تیمارکه‌رن بۆ ئه‌م دڵه پڕ له سۆیه
تۆ هه‌ناسه‌ی پڕ له هیوای دوای هه‌نسکێکی گریانیت
تۆ خێمه‌ی گه‌وره‌ی ژیانی هه‌موو خه‌ڵکی سلێمانیت
چی جێژوانێ وه‌ک ژوانگه‌ت به‌رێنه بۆ عاشقانێ
هیچ شوێنی گه‌ردونی به‌رین هێند تۆ قه‌درمان نازانێ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست