کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌فسوس بۆ مرۆ

Monday, 14/01/2013, 12:00




له کارنامه‌ی مرۆی سه‌ر راست ڕاستبێژی و ڕاستی وتنه

ده‌ستورو یاسای ئاسمانیش بۆ خیر و چاکه‌کردنه

که‌چی ئه‌مڕۆ کافر بوونه ، ‌هه‌ڵماڵینی روی درۆزن‌

له گرتنی سه‌نگی حه‌قا ، زۆرت لێ ده‌بنه‌ دوژمن

یاسای زه‌مه‌نی عه‌وله‌مه ناپاکی و هه‌ڵخه‌له‌تانه

جوانترین ڕۆڵیش ، جاسوسی و ده‌ستبڕین‌ و فریودانه

الله ، بۆ ئه‌م چه‌رخه پیسه ، که‌ ویژدان بونی نه‌ماوه

که مانای پاکیی و بێ غه‌شی وه‌ک ڕووی گاڵۆکێ چه‌ماوه

داد له ده‌ست که‌س و عه‌شره‌تێ چاڵ بۆ یه‌کدی هه‌لده‌که‌نن

له ئازار و زامی یه‌کدا ، قاقا به‌یه‌ک پێده‌که‌نن

تف له ڕوی خاوه‌ن سه‌د شێوه ، له‌عنه‌ت له زه‌م و زه‌مکاری

ئاخ له‌به‌ر مرۆڤی ناپاک ، که کۆچی کرد وه‌فاداری

خه‌ڵکی پیشبڕکێی زانیاری و زانستی ده‌که‌ن له جیهان

که‌چی مرۆی ئێمه هێشتا خۆزگه‌ ده‌خۆن به پێشینان

کێ به‌رپرسه‌ له‌م دۆخه‌مان ، کی وای کرد ڕق یه‌خسیرمان کا

چ هۆکارێ وای لیکردین ڕه‌شی و کینه داگیرمان کا

خه‌ڵکینه کاروان جارجارێ ده‌وه‌ستێ و وچانێ ده‌گرێ

وێسگه به‌ وێسگه هه‌مومان نۆره‌مان دێ و لێمان ده‌مرێ.....

به‌کرحه‌بیب


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە