تان و پۆی چیرۆکی عه‌شقم
Monday, 14/01/2013, 12:00
سه‌رنجم دا له جیهانی خه‌یاڵی پڕ ئه‌ندێشه‌وه
بڵێسه‌ی سوتانی بیرم ئاسمانی تۆ ده‌گرێته‌وه
نوکی پێنوسم بێ وچان دێڕه‌کان پڕ ده‌کاته‌وه
دێڕی په‌ڕاویش ئاساری سپیه‌تی خۆی ده‌شواته‌وه
بێ ئاگا هه‌رچی ده‌نوسم ، له ئاکاما ناوی تۆیه
ڕه‌نگڕێژی ئه‌وان تان و پۆی چیرۆکی عه‌شقێکی نوێیه
هه‌رچی تابلۆی شیعریم هه‌یه له ئه‌لفه‌وه هه‌تاکو (ێ)
شێوه و ڕوخساری هه‌مویان له قه‌ڵه‌می ڕوی تۆ ده‌چێ
چی بنوسم چی به‌یان که‌م ، هه‌رچی پیتی وشه‌کانه
ڕه‌نگ و نیگاری سیمای تۆ ده‌که‌ن به به‌ری خۆیانا
به‌کرحه‌بیب
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست