موتوربه‌ی ڕۆح
Sunday, 03/02/2013, 12:00
دڵم وه‌کو گه‌ڵای وه‌ریو له‌سه‌ر ڕێتا هه‌ڵکورماوه
وه‌ک رێبوارێکی نابه‌ڵه‌د له دوڕیانی خه‌ما ماوه
ببارێ وه‌ک لێزمه‌ی تاوێ ، به‌سه‌ر مهزراو کیڵگه‌ی وشکم
ته‌ڕکه‌ره‌وه ڕوگه‌ی کۆنی جۆگه‌ی قهڵاشاوی ئه‌شکم
مه‌به به وه‌یشومه و نه‌هات کۆشکی ئاوات مهروخێنه
وه‌ک نوری رۆژێکی تازه له ژیر هه‌ورا سه‌ر ده‌ربێنه
هه‌موو ده‌رکه‌وتنێکی تۆ ئاهێک ده‌داته‌وه سینه‌م
ده‌رمانێکی سیحراویه بۆ ئه‌م ئازار و برینه‌م
تازه نه تۆ ئۆقره ده‌گری ، له دوتوێی ئه‌م خهزانهما
نه مه‌لی دڵێش ده‌سره‌وێ ، له بن چڵی گوێسوانهما
ته‌می دڵ بڕه‌وێنه‌وه گه‌ڵای زه‌ردم کۆکه‌ره‌وه
وه‌ک نه‌مامێ به موتوربه له ڕۆحتا جێم بکه‌ره‌وه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست