کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سۆفیه‌کی گه‌ڕیده

Wednesday, 24/10/2012, 12:00




وه‌ک سۆفیه‌کی گه‌ڕیده ، له‌ خانه‌قات دام کوتاوه

عیباده‌ت و ئه‌وینداریم ، به‌یه‌که‌وه گرێداوه

تاوێک بۆ کردگار زیکرم ، تاوێک بۆ تۆیه فه‌غانم

بۆ ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوکتان هه‌میشه‌ ڕوو له‌ ئاسمانم

عه‌شقی ئیلاهی و عه‌شقی تۆ ، بووه‌ته‌ پیشه‌م له‌ خانه‌قا

به ئه‌وین پڕ پێزه دڵم ، سوجده و کڕنوشیش بۆ خودا

شێخێکی دڵ پڕ له‌ نورم ، گه‌دایه‌کی ڕێ ی ئه‌وینت

تامه‌زرۆی نوری ته‌جه‌للا و شه‌به‌نگی خۆری زێڕینت

به‌کرحه‌بیب


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە