کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پۆستکارت

Thursday, 06/09/2012, 12:00






سلێمانی له‌وه‌ته‌ی من
چاوم به‌ ڕوت هه‌ڵهێناوه......
وه‌ک په‌روانه‌ی ده‌وری چرا
ڕۆحم له‌ ڕۆحت ئاڵاوه.....
پۆستکارتێکی کۆنی ئه‌وسای
ساڵانی هه‌شتام
لا ماوه.......
وه‌کو که‌سێکی... ئاڵوده
هه‌مو ڕۆژێ
چه‌ند جار .... بۆنی پێوه ده‌که‌م....
ماچی ئاسمان و شه‌قام و
تاکه بینای به‌رزت ده‌که‌م...
نوسراوی به‌شی خواره‌وه‌ی
ئه‌و پوستکارته‌
وه‌ک دێڕی یه‌که‌می زۆربه‌ی
شیعره‌کانی خۆم له‌به‌ره.....
هه‌رچه‌ند به‌ زمانی فارسی
تێکستی له‌سه‌ر نوسراوه....
به‌ڵام وشه‌ی سلێمانی
وه‌ک یاقوتێکی ناوازه
له ناو وشه‌کاندا ماوه...
پۆستکارته‌که‌ش
له‌ دوای سی ساڵ
که‌مێک ڕه‌نگی بزڕکاوه.....
بۆیه منیش : وه‌‌کو
موفه‌ڕکی پیرۆزی
کاک ئه‌حمه‌دی شێخی شارم
له‌ گیرفان حه‌شارم داوه...



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە