کۆچی ته‌مه‌ن
Thursday, 11/09/2014, 12:00
له بێڕه‌حمی ده‌ستی قه‌ده‌ر ، له سوێ و خه‌مۆکی ته‌مه‌نم
پڕن دیه لێڵه‌کانم ، له تاو بێباکی زه‌مه‌نم
له کام لاوه کۆ که‌مه‌وه ، وردوخاشبوونی هه‌ناوم
له ژیر ڕه‌حمی ئه‌م زه‌مه‌نه‌م ، قه‌ده‌رم ڕۆحی پێکاوم...
بۆ هه‌ر کوێ هه‌نگاوم ده‌نێم ، ڕێم ڕووه و هه‌ڵدێر دێته‌وه
وێسگه‌یه‌کم نه‌دی گیانم ، جارێک تیا بحه‌وێته‌وه
له مناڵی هه‌تا لاویم ، ته‌مه‌ن وه‌ک خه‌وێک تیپه‌ری
پێش ته‌مه‌نی پایزه‌ریزم ، گه‌لای جه‌سته‌شم هه‌لوه‌ری
تا دڵم گه‌رمی لێدان بوو ، چاوم جێژوانێکی نه‌دی
که مووی قژم به‌فر گرتی ، لیدانی دڵم به‌من چی!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست