گوفتی درۆت
Thursday, 31/01/2013, 12:00
لێم مه‌ڕوانه پێده‌که‌نم ناخم به خه‌م هه‌ڵته‌کیوه
دوای ڕۆیشتنت ئاسمانی من ماچی ساماڵی نه‌دیوه
سه‌یرم مه‌که که قامه‌تم وه‌ک دره‌ختێک ڕێک وه‌ستاوه
ژانی ده‌هرێکی ته‌مه‌نم له دڵمدا حه‌شارداوه
هێنده فرمێسکی غه‌ریبیم له شه‌وی ڕه‌شا ڕشتووه
ڕۆح ئه‌وه‌نده‌ی باڵای که‌ژێ خه‌می دوری تۆی چه‌ستووه
ئێستاش هاتوی هه‌ستی سڕبوم به‌م سه‌ردانه‌ت ده‌جوڵێنی
دوای چه‌ندین ساڵ له دابڕان برینی کۆن ده‌بزوێنی
دوای تۆ سوێندی ئه‌وینم خوارد که چیدی بروات پێنه‌که‌م
له‌وه‌و دوا چیدی به گوفتت فریوی ڕۆح و دڵ نه‌ده‌م
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست