کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سلێمانی ....ده‌کرێ وه‌رم گریته‌وه؟

Sunday, 17/06/2012, 12:00





له‌ هیچ وڵاتێکی دونیا نه‌مدیوه وێنه‌ی شاره‌که‌م
شوێنێکی پڕ له‌ سۆزداریم نه‌بینی وه‌ک هه‌واره‌که‌م
ساتێ ئاودامانی خه‌مم ، دڵم په‌ڕۆشی هاوده‌مه
بیرو هۆشم ئاڵۆزکاوه ، په‌ژاره پڕ به سینه‌مه
که‌ سه‌یری دیمه‌نی جوانی پڕ بنارو گردت ئه‌که‌م
‌ وه‌کو سیحرێکی ناوازه ، ئازاره‌کان له‌ بیر ده‌که‌م
زۆرم له‌ تۆ وه‌رگرتووه،،،،،،،، به‌ڵام هیچم نه‌دا یته‌وه
که‌ جێشم ، هێشتی و کۆچم کرد،،،، به‌س ئاوڕێکم لێ دایته‌وه
خۆم به‌ پێی خۆم بۆ که‌ناری پڕ له‌ ته‌می نامۆیی چووم
لێم ببوره سلێمانی .... کورێکی لاساری تۆ بووم
ئێستاش دوای عه‌مرێک له غوربه‌ت ده‌کرێ وه‌رم گریته‌وه؟
وه‌ک دایکێکی به‌به‌زه‌یی به‌سۆز بملاوێنیته‌وه
بۆیه که هاتمه‌وه بۆ لات په‌یمان خۆڵه‌که‌ت ڕاموسم
ڕۆژانی دوری ئامێزت ، به ڕۆژانی ڕه‌ش بنوسم


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە