کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نیشتیمان و،،،،، به‌ڵای ئاسمان.....

Friday, 13/07/2012, 12:00






ئیمه فێرین،،،، هه‌رچی جارێ

هه‌ر به‌ڵایه‌ک

که له‌ ئاسمان دێته‌خوارێ....

شان و پیلی ئیمه ده‌گرێ

ئه‌و به‌ڵایه که ده‌گاته نێوانی

ئاسمان و زه‌وی

ئه‌درێسی سه‌ر خۆی ده‌گۆڕێ....

به‌ دوای نیشتیمانی خه‌ما

به‌ عه‌زره‌ته‌وه ده‌گه‌ڕێ....

تا له‌ ناو تۆپی زه‌ویا

که‌نار ده‌گرێ...

له‌ هه‌رێمه‌کانی دونیا

وڵاتانی جیهانی سێ....

بست به بستیان ده‌پشکنێ

له کوردستان ناو ده‌گه‌ڕی...

ئیتر

به‌ زه‌رده‌یه‌کی

ناشیرین

لاتریسکه‌مان لێده‌گرێ

و

بارگه و بنه‌که‌ی داده‌نێ...

دواییش

تێر تێر پپێده‌که‌نێ...


و

به قاقا به‌جێمان ده‌هێڵێ.....






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە