خه‌نه‌به‌ندانی خه‌م
Thursday, 08/11/2012, 12:00
شه‌وی تاریک،،،، له‌م ده‌ربه‌ندی عه‌ده‌مه‌یا مه‌مسوتێنه
مه‌مکه به سوتماکی ڕۆحی فرمێسکێک و مه‌مگرێنه
لێم‌گه‌ڕێ با له باوه‌شتا چاوم به‌س (ڕه‌ش)ی ببینێ
تا زنجیره‌ی ئه‌م خه‌یاڵه‌م له‌م گه‌ردونه دامبڕێنێ
مه‌مدوێنه،،، با تێر بگریم بۆ پایزی ئه‌م ته‌مه‌نه
هه‌ڵبێم له‌ده‌ست شه‌وق و تیشکی ڕۆژه‌کانی ئه‌م زه‌مه‌نه
مه‌هێڵه که ڕۆژ بێته‌وه ، با ئه‌مشه‌و ژوانی تۆ بێ
با ئامێزی کپ و ته‌نهات بۆ لاشه‌م تاکه گڵکۆ بێ
سوێندت ده‌ده‌م ئه‌ی ڕه‌شترین شه‌وانی هه‌موو ژیانم
سڕکه ڕۆحی نامۆی شه‌که‌ت ، بۆ خه‌م له خه‌نه‌به‌ندانم
به‌کرحه‌بیب
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست