کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خه‌ون

Monday, 16/12/2013, 12:00




هۆ گۆڵێ گیان له خه‌ونێکا پڕ به ئامێز ڕامده‌ژێنی

له ناوه‌ندی شه‌وی تارا به خه‌نده‌ت ڕامده‌چڵه‌کێنی

به‌ عیشقه‌وه تێر ده‌ڕوانیت له خه‌می ناو دیه‌کانم

گوێ ده‌گری بۆ سیحر و ڕازی هه‌موو به‌یته‌کانم

له ژێر سایه‌ی ئاسمانی شار ئه‌وینم بۆ ده‌بارێنی

که ناشزانیت به‌م ڕه‌فتاره‌ت خۆت و منیش ده‌سوتێنی

وه‌ک په‌ڕیه‌کی خه‌یاڵم پڕ له هه‌ستێکی جوڵێنه‌ر

له پاش فڕینت جێدێڵی نمه‌ی ئه‌شکێکی سوتێنه‌ر

خۆ ده‌شزانم سه‌رشێتیه و زۆر مه‌حاڵه ئه‌م ئه‌وینه‌م

که‌چی ئاواش به ئاواتم هه‌ر خه‌ونت پێوه ببینم

به‌کرحه‌بیب

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە