کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌و‌ شاره‌‌ شاری ‌‌سلێمانییه‌

Tuesday, 19/06/2012, 12:00













له‌ هه‌رکوێیه‌کدا‌ بینیت‌‌ دوو‌بنار‌
له‌ هه‌ر‌پێگه‌یه‌ک ‌‌له‌ دامێنی ‌شار
له ‌سه‌ر‌شه‌قام ‌و ‌ڕێگه‌ و ‌که‌ناری
له‌ بن‌ سێبه‌ری ‌‌داری ‌‌سه‌رچناری
بینیت ‌‌ژووانگه‌ی ‌دوو ‌دووڵ‌ واڵایه‌
ئه‌ویندار باڵای ‌به‌قه‌د‌ ئاڵایه‌
فریشته ‌‌‌له‌وێ ‌عه‌شق‌ ده‌ڕێژێ
دڵدار‌کامی ‌خۆێ ‌به‌ دڵ ‌‌ده‌چێژێ
بزانه ‌جێ‌ی‌ پێت‌ ئاوه‌دانییه
ئه‌و‌ شاره‌‌ شاری ‌سلێمانی‌یه

له‌ هه‌ر‌‌کوێ ‌‌ده‌نگی ‌ووشه‌ت‌ هاته‌ گوێ
له‌و‌‌شوێنه‌ی ‌زاری‌ ئه‌دیبان ‌ده‌دوێ
ساتێ‌ مۆسیقا‌‌ خه‌یاڵ ‌ده‌ڕفێنێ
ساتیره‌ شیعرێ‌ عه‌شقت ‌ده‌بزوێنێ
که‌ وه‌سفی ‌‌بێ‌که‌س ‌کرا‌ له‌وێدا‌
سڵاو‌ بۆ‌ گیانی ‌پیره‌مێرد ‌نێردرا
بزانه ‌‌‌‌‌‌‌‌‌ئه‌وێ‌‌ جێی‌ قوربانییه‌
شاره‌که‌ی‌ هه‌ڵمه‌ت ‌سلێمانی‌یه

‌‌کاتێ‌ ده‌بینی ‌‌‌خه‌ڵکی ‌چاو ‌نه‌ترس
‌‌مرۆڤی ‌‌‌ئازای ‌‌‌نیشتیمان ‌‌په‌رس
پیری ‌عاقڵ ‌و‌ گه‌نجی ‌پڕ‌هیوا‌
پڕا‌ و‌ پڕ‌خه‌و و ‌ئاوات ‌له‌ چاوا
به‌ره‌و ‌شه‌به‌نگی ‌‌دووا‌‌ڕۆژ‌ ده‌ڕوانن
زه‌بر‌به ‌ده‌ستی ‌قافڵه‌ی‌‌ کاروانن
ده‌زانی‌‌ ڕووگه‌ت ‌کامه‌رانییه
ئه‌و‌ شاره‌‌ شاری ‌‌سلێمانی‌یه‌

‌که ‌گه‌یشتیته ‌‌ناوه‌ندێ ‌‌له‌وێ
نیگات ‌به ‌وێنه‌ی‌ پیاوێک ‌ده‌که‌وی
مه‌حمودی‌ حه‌فید مه‌لیکی ‌کوردان
نه‌ی ‌کرده ‌سه‌ری‌ تاجی ‌دوژمنان
باڵا و‌ بناری ‌گردێک‌‌ ده‌بینی
تێبگه‌ ڕه‌مزی‌‌ خه‌بات‌ ده‌دوێنی
‌بزانه‌‌‌ بێشه‌ی ‌شێران کامه‌‌یه‌‌‌
جێ‌ی‌ پیره‌مێرده‌ و ‌مامه‌یاره‌یه‌‌
سیمبوڵی‌ ‌‌گه‌وره‌ی ‌به‌رخودانییه
یه‌کسه‌ر ‌بزانه‌ سلێمانی‌یه

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە