کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خۆزگه و خه‌ڵات

Friday, 09/11/2012, 12:00




خۆزگه و خه‌ڵات


خۆزگه گوڵێ دڵی منیش وه‌ک دڵی تۆ بێباک بووایه


هێنده کۆڵی خه‌م و ژانی , به‌م عه‌شقه‌ت هه‌ڵنه‌گرتایه


له جومله‌ و کۆڕی عاشقانا سه‌یر و سه‌فای بکردایه


نه‌ک ئه‌وه‌نده پڕ له‌ حه‌ز و تاسه‌ی بینینی تۆ بووایه


گوڵێ خۆزگه تۆش ده‌تزانی عه‌شق به‌شی بێدارانه


گێنگڵێکی تاڵی شه‌وه ، که‌چی شیفای خه‌مبارانه


خۆزگه بۆ جارێک ده‌تچێژا تامی شه‌ونخونی ئه‌وین



ته‌نها جارێک دیه‌کانت ده‌بوون ده‌ستله‌ملانی ئه‌سرین،


ئاخر چیبکه‌م بۆ مه‌ینه‌تی دڵی شێتم خه‌مۆکیه


به‌شێتانه ده‌تپه‌رستێ بێ خه‌مه له‌و بێباکیه


ئه‌م عه‌شقه‌‌ی من ناوازه‌یه‌ کێڵانی ڕێگه‌ی نه‌هاته


ئاواش لای دڵم جوانترین به‌هره‌یه‌ و دیاری و خه‌ڵاته

----------------------------------------------------



عارفم ئه‌مشه‌و


ده‌رکه‌وه کیژێ له دوتوێی فیکر و په‌رده‌ی پڕ ته‌می


بۆ نیگات دیده‌م له‌ مێژه ، پاسه‌وانیی گرتووه


بۆ نیگاهی مانگی چاوت خه‌و له‌ چاوم تێپه‌ڕی


کامی ماچی پڕ به‌ زاری حۆری خه‌ونم کردووه


به‌م شه‌وه من بێگومانم وه‌ک مه‌له‌ک له‌ ئاسمان


بۆ فڕین به نه‌ستی خۆما باڵی سیحریم گرتووه


عارفم ئه‌مشه‌و بۆ تاڵی زوڵف و ڕوت ڕۆحم نه‌وی


بێ قه‌رارم له‌ هه‌وارم ، خه‌م ته‌نافی کردووه


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە