دڵی شکاو
Thursday, 10/01/2013, 12:00
بۆچی دڵی منت شکاند هێشتت بێ دڵ بڕۆمه‌وه
وات لێکردم له ڕوباری خوێنی دیه‌م بخۆمه‌وه
سوکناییت هات به ژانی من ، وه‌ک چێژ له ئازار چه‌شتنێ
بڕیاری سه‌رکێشیت داوه له‌سه‌ر هه‌ڵه تێگه‌یشتنێ
چۆن پێت کرا ڕۆژمێری ، ئه‌م ئه‌وینه‌مان بدڕێنی
به چاوتروکانێک دڵ و جێژوانمان ، بسوتێنی
که من دڵم وردوخاش بێ ، تۆ بی هۆکاری ئه‌م زامه
چۆن ده‌توانی ماڵئاوایی بنوسیت له دوتوێی نامه
وه‌کو هه‌ورێکی مانگرتوو ، به‌سه‌ر شه‌پۆلی ده‌ریاوه
به گوژمی که‌ناری په‌ستم ، تا دێیت هه‌ر ده‌چیته دوواوه
چاوه‌ڕێی چیت تا دوور بڕۆیت هه‌ر ده‌بێ به‌سه‌ر‌ما داکه‌یت
ده‌رگای ڕێژنه‌بارانێکت ، بۆ دڵی شکاو واڵاکه‌یت
به‌کرحه‌بیب
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست