گوڵ و ژوان و شیعر
Friday, 15/06/2012, 12:00
لێم گه‌ڕێ با جارێکی تر له جێژوانا بتدوێنم
دوا ملوانکه شیعر و باسکم له گه‌ردنت بئاڵێنم
پرچی ئه‌م په‌یڤه تازه‌یه‌م له ئامێزتا بهۆنمه‌وه
دوا پاکنوسی به‌رهه‌می نوێم به‌س بۆ تۆ بخوێنمه‌وه
لێم گه‌رێ با ئه‌مجاره‌شیان ڕاموسینی بن داری ژوان
نه‌ش و نمای عه‌شقمان بێت له مه‌غریبا وه‌کو جاران
ئاخر خۆ عه‌شق وه‌ک گوڵه ده‌بێ تینوێتی بشکێنی
که‌چی تۆ بێ به‌زه‌ییانه وشک و بێ ئاو دهیوهرێنی
شیعریش وه‌ک گوڵ گه‌شه ناکا بێ بونی هه‌ناسه‌ی ئه‌وین
تا شه‌پۆلێکی مۆسیقی نه‌نه‌خشێنێ په‌یڤی شیرین
پڕ هیوام له ژوانگه‌دا ئاوی گوڵ و ژوان بده‌ی
به‌یتی شیعری ئه‌مجاره‌شم خۆت بی , وه‌زن و قافیه‌که‌ی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست