کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ده‌ستوری وڵاتی شاعیر

Tuesday, 23/10/2012, 12:00




شیعر چیه ئه‌گه‌ر نه‌بێت به چوارچێوه‌ی وێنه‌کانت

له جیهانی فه‌نتازی خۆی شیکار نه‌کات سیمای جوانت

شیعرێ گه‌ر نه‌توانێ وه‌سفی ، شێوه‌ت بکات به‌ خه‌مباری

نه‌کێشێ تابلۆی پڕ هه‌ستی ، دونیای ڕازی ئه‌وینداری

ده‌با به‌یت و بڕگه‌کانی ، بکرێنه سوتوو بۆ سه‌ر گۆڕ

گرفتار بێ بیژه‌ره‌که‌ی ، به زامی سه‌ختی پڕ ناسۆر

ئه‌گه‌ر شیعرێ پڕ به‌ وه‌زنی نه‌کێشێ وه‌زنی جوانی تۆ

یاخوا چاوه‌کانی هه‌ستی ، ده‌ریان بێنێ شینه هه‌لۆ

بۆیه شیعره‌کانی حه‌بیب پڕن له جوانی ده‌وروبه‌ر

چونکه‌ ئه‌وینه ده‌ستور و یاسای شاعیری ده‌ربه‌ده‌ر




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە