ئه‌و و ئه‌وان
Wednesday, 08/05/2013, 12:00
نوسه‌رێکم دی ،،، که نوکی خامه‌که‌ی کرده تفه‌نگ
په‌یڤی کرده فیشه‌کێک و نای به‌سه‌ر دڵیانه‌وه
له به‌رامبه‌ردا ئه‌وانیش ساته‌وه‌ختێکی دره‌نگ
خۆی و خامه و په‌یڤه‌کانیان هه‌ڵدانه زیندانه‌وه
بۆ سبه‌ینێ ڕۆحی ئه‌و بوو به مه‌لێکی نه‌غمه‌خوان
زۆر له‌وانی له خه‌وی قوڵ به ئاگا هێنانه‌وه
ئه‌و ئێستا سیمبوڵی خامه و شکۆفه‌ی ئازادییه
خه‌تێکی نور به په‌ڕاوی قه‌قنه‌سی ئه‌وانه‌وه
به‌کرحه‌بیب
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست