ته‌مه‌نی ده‌سخه‌ڕۆم
Monday, 23/07/2012, 12:00
حاشا مه‌که له په‌یمانێ ، دڵت دای به دڵی تینوم
مه‌نێژه په‌ری خه‌یاڵی ، ڕۆژانی عه‌مری داهاتوم
که تۆ بویته توێشوی ڕێگه‌م ، جێم مه‌هێڵه له نیوه‌ی ڕێ
با کۆرپه‌ی نوستوی خه‌یاڵم ، به زه‌نگی مه‌رگم هه‌ڵنه‌سێ
بۆ ، هه‌رچی ڕه‌نگێکی جوانه ، تۆ ده‌یگۆڕی بۆ ڕه‌نگی ڕه‌ش
ته‌ماوی ده‌که‌ی به ناهه‌ق ، تیشکی خۆری ئاواتی گه‌ش
تۆ یه‌که‌مجار ڕێچکه‌ت شکاند خۆت پێت وتم : خۆشت ده‌وێم
بێباک له گوفتاری خه‌ڵکی پێت وتم که : بۆت ده‌سوتێم
که‌چی ئێستا له ناوه‌ندی ئه‌م ئافاته‌ی ژیا‌نمدا
خه‌نجه‌ری ژه‌هرینی غه‌درت جێ دێڵی له هه‌ناومدا
بڕۆ ناڕه‌نجێم وا منیش , ده‌ستبه‌رداری عه‌شقت ده‌بم
چش له نیوه‌ی زه‌ره‌ری ڕێ , نه‌ک ته‌مه‌نێ ده‌سخه‌ڕۆ بم
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست