کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شه‌و و شیعر

Saturday, 16/06/2012, 12:00





من چی له‌ چاوانم بکه‌م که دوژمنی سه‌ری خه‌وه
چۆن ده‌ستبه‌رداری خه‌مم بم که ته‌نها عاشقی شه‌وه
له‌ ژێر په‌رده‌ی ڕه‌شی ئه‌وا زریانی شیعرم هه‌ڵده‌کا
گیانی ماندوش به حه‌زه‌وه له ئاسمانیا مه‌له‌ ده‌کا
خۆ ئه‌گه‌ر شه‌وان نه‌بایه ، شیعریش خۆشه‌ویست نه‌ده‌بوو
زمانی ئه‌ویندارانیش هه‌رگیز وا چپه‌ی نه‌ده‌بوو
هێمنی ئه‌و دونیا جوانه ، ته‌نها له سایه‌ی شه‌وایه
هه‌ر شه‌وه تیماری ده‌ردی سه‌دان دڵی بێنه‌وایه
بۆیه‌ مانگ و ئه‌ستێره‌کان پڕ شه‌وقن و پڕ جریوه
چونکه ڕۆحیان سه‌ما ده‌کا له ئامێزی نیوه شه‌وه.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە