ده‌ردی دڵ
Friday, 05/04/2013, 12:00
من که شادی و پێکه‌نینی ئه‌م به‌هاره‌م بوو به سوێ
به‌م هه‌موو زام و خه‌مه‌م ، کێ شک ده‌به‌م ڕوو بکه‌م له کوێ
عه‌مری جوانیم له ئه‌وه‌ڵا بوو به هاوڕێی ده‌رد و ژان
کێ هه‌یه ئازاری سینه‌م به ده‌وایه‌ک لابه‌رێ......
ئه‌م دڵه پڕ که‌سه‌ره‌م به گوژمی ئازارێ ڕما
دڵ گلاراویه و له ژانا چرکه‌یه‌کیش ناسره‌وێ
خالیقه بڕیاری داوه هه‌ڵپروکێنێ گوڵم
هاکا ئه‌مری کرد ده‌زوی ڕۆح... له سینه‌م , بێته ده‌رێ...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست