کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


زامی په‌پوله

Saturday, 23/08/2014, 12:00



من زامی ئه‌و په‌پوله‌یه‌م دوای سوتانی به‌ چرای ژین
دیسانه‌وه‌ ماجی ده‌کات تیشکی بلوری ئاگرین
لێم ببوره به‌م ناوه‌خته ، په‌نجه‌ره‌ی ژوورم لێگرتی
له سوێی زامی ئه‌م برینه‌م هاتم و سوجده‌م بۆ بردی
خۆده‌شزانیت دڵم دیسان بۆ عه‌شقت ده‌بێ ده‌سته‌مۆ
‌ئیتر شه‌وان له پیاڵه‌یه‌ک ژانی شیعرا ده‌بێت به تۆ
چه‌ند به‌تامه سوتانی وا ، چه‌ند ئه‌و زامه‌م لاشیرینه
تامه‌زرۆم بۆ جێژی تاڵی ، ئه‌م خه‌مه پڕ هه‌ڵوه‌رینه
به‌کرحه‌بیب





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە