دڵ،،،،خه‌م خه‌مۆکی کردووه
Friday, 28/12/2012, 12:00
وا نه‌زانی ئه‌م دڵه‌م بێ لوتفی تۆ ساکن ده‌بی
چونکه دیاره نه‌بزی خۆی به نه‌بزی تۆوه گرتووه
بێگومان مه‌حاڵه خوێنم له ده‌مارما بێ و بچێ
بێ ئه‌وینت سست و زیله خه‌م خه‌مۆکی کردووه
تۆ که دوکتۆری ڕه‌زیلی له ده‌وای ئه‌مدا مه‌که
خۆت ده‌زانی چه‌ند که‌ڕه‌ت جه‌ڵده‌ی خه‌می تۆی گرتووه
به‌کرحه‌بیب
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست