ناڵه‌ی من و مام هێمن....
Thursday, 19/07/2012, 12:00
پڕ به دڵ مات و زه‌لیلیم هاوده‌می گیانم له‌کوێ
بێ حه‌واس و بێ ده‌لیلم سۆمای چاوانم له کوێ
زاهیدێکی خه‌لوه‌تی ڕه‌ش نوری تابانم له کوێ
شێخی ڕۆحم بێ موریده زیکری جارانم له کوێ
وا به ته‌نها له هه‌واری نه‌حس و شومی غوربه‌تا
خه‌م له کۆڵم ماڵی چۆڵم ده‌نگی ئه‌نیسم ده‌وێ
وا ته‌ناف و تاڵی کاڵی دوکه‌ڵم دنیای ته‌نی
پێکه‌که‌م ژه‌هرین و تاڵه باده‌ی شیرینم ده‌وێ
وه‌ک هێمن ده‌جێژم لێره ژانی ناڵه‌ی جودایی
ده‌ردی دوری زۆرگرانه ، خاکی دێرینم ده‌وێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست