کارای پێشکه‌وتنی کۆمهڵگهگهنجانن .... فاکته‌ری ڕه‌ویان و چاره‌سه‌رکردنی
Tuesday, 03/02/2009, 12:00
چاککردنی دۆزی گه‌نجان له‌کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی وه‌کو کۆمه‌ڵگای کوردستان ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌کانی ژیانیان بگرێته‌وه‌و باسکردن له‌وه‌ها پرسێک که‌به‌ڕاستی ئه‌مڕۆ زۆرینه‌یه‌ک لهدامو ده‌زگاکانی حکومه‌ت خه‌ریکن هه‌نگاوی بۆ ده‌نێن پێویستی به ڕۆچونێکی زۆرهبهناو ناخی خودیگهنجاندا. هه‌لومه‌رجی دابینکردنی کار‌و دۆزینه‌وه‌ی ستروکتوری گونجاو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێویستی به‌خه‌ڵکی پڕۆفیشیوناڵ و کارا هه‌یه... ئا لێرهوهدهتوانرێت کۆنترۆڵی کۆچی به‌کۆمه‌ڵی گه‌نجان بکرێت و وه‌ها زه‌مینه‌یه‌ک بخوڵقێنرێت بۆیان که‌چیدی خۆیان له‌جیهانی وونبووندا نهبیننهوهو بکرێنهئهندامێکی چالاکی کۆمه‌ڵگه‌و
سود له توانا شاراوه‌کانیان وه‌ربگیرێت‌و به‌و پێیه‌ش لهسهرێکهوهکۆچ سنوری بۆ دادهنرێتو له‌سه‌رێکی تریشهوهبهردی بناغه‌ی ووڵات‌و کۆمه‌ڵگه کهگهنجانن په‌یوه‌ستییه‌کی گیانی‌و جه‌سته‌یی دروست ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ نیشتیمان دا.
دیارهئهفڕاندنی بارێکی ئاوا بۆ خه‌ڵکی کوردستان به گشتی و لاوان به‌تایبه‌ت پێویستی بهبڕیاردانێکی یهکلاییکهرهوهههیه له لایه‌نه بهرپرسیارهکانو ناوه‌نده‌کانی بڕیاردان له‌حکومه‌تی هه‌رێم که‌به‌شیوه‌یه‌کی یاسایی مافی تاک دیاری بکرێت و پۆلێنی توانکان بکرێت و له‌بواره جیاجیاکانی ژیاندا کاریان بۆ دابین بکرێت، ئه‌ویش به خوڵقاندنی کهشو هه‌وای دیموکراسی و ڕیفۆرم کردن له هه‌موو بواره‌کاندا که‌له‌م خاڵانهداخۆیدهبینێتهوه :
فهراههمکردنیئازادی تاکه‌که‌سی له‌ژیانی ڕۆژانه‌دا بۆ نموونهئازادی بڕیاردانی له‌کارکردنی له‌هه‌ر ڕیکخراو یان پارتێک که‌خۆی هه‌ڵیده‌بژیرێت.(به‌مه‌رجێک تێکدان و تیرۆر) نه‌بێت.
ئازادی بواری ڕاگه‌یاندن و هه‌ستپێکردنی گه‌نجان به‌وه‌ی کهسهربهستن له‌ده‌ربڕینی تێبینی‌و ڕاو سه‌رنجه‌کانیان.
ئۆرگانیزه‌کردنی گه‌نجان له‌و بواره‌ی که‌خۆیان تیا دهبیننهوهلهکاته بۆشایی (فریتید) و سودوه‌رگرتن له تواناکانیان‌و گه‌شه‌پێدانی به‌هره‌کانیان ئه‌ویش به‌کردنه‌وه‌ی خوله‌کان و سهنتهرهکۆمهڵایهتی و هونه‌ری و زانستییه‌کان بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاریان.
گرنگیدان به‌باری سایکۆلوژی و ده‌رونی گه‌نجان و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانیان و بهرهوڕووچونی داواکانیان.
گرنگی دان به‌هه‌ستیاری قۆناغه‌کانی ژیانیان به‌تایبه‌ت له کاتی (مێردمناڵیدا).
یارمه‌تیدانیان بۆ دروستکردنی ژیانی هاوسه‌ری (له‌بواری ئابوری‌دا).
هاندانیان بۆ به‌رده‌وامی لهخوێندنو ئاسانکاری له دابینکردنی داواکانیان و پێداویستیه‌کانیان .
پێویستی بوونی نوێنه‌ریان له‌ده‌زگاکانی ووڵاتدا وه‌کو پارله‌مان و شارهوانیهکانو ...هتد
ئاوڕدنهوهلهدابینکردنی پێویستیه‌کانیان له‌م شوڕشهپێشهسازیهی سه‌رده‌مدا و بوونی ده‌رماڵه‌ی تایبه‌ت بۆ کارئاسانیکردن و داشکانی نرخی کاڵاکان بۆیان بۆ هاندانیان بۆ خۆگونجاندنیان له‌گه‌ڵ ئاستی ئێستای جیهان و شۆڕسی گلۆبالیزم و پێشکه‌وتنی
دونیای زانستی و ته‌کنۆلۆژیدا .
سود وه‌رگرتن له‌ووڵاتانی دراوسێ و دهرهوهلهبواری خوێندندا به‌کڕین و وه‌رگرتنی کورسی خوێندن (زه‌ماله‌ی دراسی) بۆ قوتابییه سه‌رکه‌وتووه‌کان.
هه‌وڵدان بۆ زیادتر مۆدێرنکردنی شار‌و شارۆچکه‌کان و خوڵقاندنی کهشو هه‌وای شارستانی و مه‌ده‌نی بۆ نموونه نه‌هێشتنی
دیارده‌ی چه‌کداری که‌زۆر جار ده‌بێته مایهیدهرون گرژی (ئیستیڤزاز)ی گه‌نجانمان ، جگه(له هێزی ئاسایش و پۆلیس) .
تۆکمه‌ترکردنی خاڵی پشکنینی سنور‌و ووردبینی تر له گه‌ڕان به‌دوای ماده‌هۆشبه‌ره‌کاندا و نه‌هێشتنی دیارده‌ی دزه‌پێکردنیان که
ڕۆڵی خۆی هه‌یه له هه‌ڵخلیسکانی گه‌نجان.
به(مه‌نهه‌ج کردنی) وانه‌یه‌کی تایبه‌ت به(رۆشنبیریی نه‌ته‌وایه‌تی) و زه‌روره‌تی خوێندنی له‌قوتابخانه‌کانی کوردستاندا بۆ پته‌و کردن وبه‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی ههستینهتهوایهتی گه‌نجان که‌ئیستا بهداخهوهپێوهری سفرهلای زۆرێک لهوانکهوهزارهتی ڕۆشنبیری دهبوایهلهمێژهوه پلانی هه‌بووایه‌و کاری بۆ بکردایه‌که بهداخهوهپارته سیاسیه‌کانیش کاریگه‌ری خراپیان
هه‌بووه له‌و لایه‌نه‌وه(شه‌ڕی براکوژی) کهبێبڕواییهکی زۆری له‌نێوان ئه‌و توێژه‌گرنگه‌ی کۆمه‌ڵدا خسته‌وه‌و گیانی په‌یوه‌ستبوون به خاکه‌وه‌ی بێهێزکرد تێیاندا وپاڵنهروفاکتهرێکی گه‌وره‌بوو بۆ کۆچی به‌کۆمه‌ڵی گه‌نجان.
به‌کرحه‌بیب
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست