چه‌ند بێ تۆیم پێوه دیاره
Monday, 16/07/2012, 12:00
ئێستا ده‌زانم که تامی غه‌ریبی ڕۆح ، چه‌ند گرانه
زانیم ، شیعر و په‌یڤه‌کانم چه‌نده چاویان به گریانه
چه‌ند تاڵ و چه‌ند جگه‌ر بڕه ، شه‌وی دور له تۆ شاره‌که‌م
چه‌ند وشکه‌ڵان و زه‌ردباو و بێ بارانه ، به‌هاره‌که‌م
زۆر گه‌ڕام به ناو شارانا زۆر وڵاتم پهیکردووه
که‌چی ئه‌م ڕۆحه‌م له هیچ شوێن ، ئۆقره‌یه‌کی نه‌گرتووه
چه‌ند ئازیزی ... نیشتیمانم , چه‌ند بێ تۆیم پێوه دیاره
ڕه‌نگی پایزم گرتوه , شێوه‌شم مردو ڕوخساره.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست